پزیشکانی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک هاوکاری بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە کۆ دەکەنەوە
قوتابیان و پزیشکانی نەتەوە جیاوازەکانی بەشی پزیشکی ددان کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکارییان ڕاگەیاندووە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە.
قوتابیان و پزیشکانی نەتەوە جیاوازەکانی بەشی پزیشکی ددان کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکارییان ڕاگەیاندووە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە.
محەمەد هیشام حوسێن قوتابیەکی تورکمانی بەشی پزیشکی ددانە لە شاری کەرکوک دەربارەی کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: "ئێمە گروپیکی پزیشکی ددانین لە عیادەی سمارت بە سەر پەرشتیی دکتۆر حەیدەر ئەم کەمپەینەمان ڕاگەیاندووە، ئامانجی ئێمە لەم کەمپەینە کۆکردنەوەی هاوکارییە بۆ توشبووونی شێرپەنجە."
هەروەها محەمەد هیشام وتی: "ئێمە وەکو خۆبەخش ئەم کارە دەکەین و داوا لە دامودەزگا حکومییەکان و رێکخراوە مەدەنییەکان دەکەین هاوکارمان بن لەم کەمپەینە."
ئایات عەباس پزیشکێکی عەرەبە لە بەشی پزیشکی ددان لە شاری کەرکوک دەربارەی کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: ''ئێمە گروپێکی پزیشکانی ددانین هەستاوین بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ توشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە و داوا لە لایەنە پەیوەندارەکان دەکەین هاوکارم بن لە دابینکردنی دەرمان و پێداویستی نەخۆشی شێرپەنجە ، ئێمەش وەکو تیمێکی پزیشکی ددان بە هەموو توانایەکی خۆمانەوە هاوکاریی توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە دەکەین."
ئەحمەد فەرمان قوتابییەکی کوردی بەشی پزیشکی ددانە لە شاری کەرکوک دەربارەی کەمپەینی هاوکاریکردنی تووشبووانی شێرپەنجە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "ئێمە تیمێکی سەربەخۆ و بێ لایەنمان پێکهێناوە بە ناو (بلو تیم) بۆ هاوکاریکردنی توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە و دکتۆر حەیدەر عەبدوڵا دامرچی سەرپەرشتیمان دەکات."
هەروەها ئەحمەد فەرمان وتی: "داوا لە کەسە دیارەکانی ئەم شارە دەکەین بتوانن لەلایەنی ماددی هاوکاریی توشبوانی شێرپەنجە بکەن."
ژ.ت