پلاتفۆڕمی زمانی كوردی: ده‌بێ زیاتر كوردی به‌كاربێنین
گوته‌بێژی پلاتفۆڕمی زمانی كوردی شه‌ره‌فخان جزیری ڕایگه‌یاند، ده‌بێ زمانی كوردی زیاتر به‌كاربهێنرێت و پارتی و سازمانهكانیش گرینگی به بواری زمان بده‌ن.
گوته‌بێژی پلاتفۆڕمی زمانی كوردی شه‌ره‌فخان جزیری ڕایگه‌یاند، ده‌بێ زمانی كوردی زیاتر به‌كاربهێنرێت و پارتی و سازمانهكانیش گرینگی به بواری زمان بده‌ن.
پلاتفۆڕمی زمانی كوردی كه له لایه‌ن پارته كوردییه‌كانی باكووری كوردستان دروستكراوه، به‌بۆنه‌ی ١٥ی ئایار\٢٥ی گوڵان جه‌ژنی زمانی كوردی له باره‌گه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات (GGC) لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نوێنه‌رانی پارتییه كوردییه‌كان ئاماده بوون. شهرهفغان جزیری گوته‌بێژی پلاتفۆڕمه‌كه لێدوانی دا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری هاوار له ١٥ی ئایاری ١٩٣٢ ده‌رچووه. بۆیه ساڵی ٢٠٠٦ وه‌ك ڕۆژی زمانی كوردی دیاریكراوه. ناوبراو گوتی، «ئه‌و گۆڤاره هێژایه كه هه‌تا ساڵی ١٩٤٣ به‌رده‌وام بوو، خزمه‌تی كولتوور و زمانی كوردی كرد. زۆر خه‌باتی به‌هاداری ئافراند و له بواری ڕۆشنبیریدا به‌رهه‌می به‌پێزی له‌دوای خۆی جێهێشت. ئێمه ده‌زانین كه ئه‌مڕۆ خه‌باتی زمان، ئه‌ده‌بیات و كولتووری كوردی له‌سه‌ر میراتی هاوار پێشده‌كه‌وێت. ده‌پشكوێت، گه‌ش ده‌بێت و به‌رهه‌م ده‌دات.»
«با له هه‌موو شوێنێك به كوردی قسه بكه‌ین»
جزیری هێمای بۆ ئه‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه ڕاكێشنه سه‌ر جه‌ژنی زمانی كوردی ئه‌و كۆنفڕانسه ڕۆژنامهوانییهیان ساز كردووه. جزیری بانگی كوردان و ڕێكخستنه‌كانی كوردانی كرد له ماڵه‌كانیان، له ده‌ره‌وه و هه‌موو بواره‌كانی ژیان به‌كوردی قسه بكه‌ن و زمان به‌ره‌وپێش ببه‌ن. گوتیشی، «له‌نێو پارتییه‌كان، ڕێكخراوه‌كان، بواره‌كانی كولتوور و په‌روه‌رده ده‌بێ كوردی ببێته زمانی ڕاگه‌یاندن و گه‌لی كوردیش له ژیانی ڕۆژانه‌یدا به‌پێداگرییه‌وه به كوردی قسه بكات. پێویسته گه‌له‌كه‌مان، ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، ڕۆشنبیران، نووسه‌ران، پارتییه سیاسییه‌كان و مێدیا بۆ زمانی كوردی كارێكی تایبه‌ت بكه‌ن. ده‌بێ كوردی بكه‌ینه ڕۆژه‌ڤی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد.»
جزیری ڕایگه‌یاند، ڕێی ڕزگاركردنی زمانێك له له‌ناوچوون ئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌و زمانه قسه بكات، منداڵه‌كانی فێر بكات و هه‌لومه‌رجی ئه‌مه بئافرێنێت. كوردی گوتیشی، پێویسته «كوردی (كورمانجی و كرمانجكی\زازاكی)» له ته‌ك توركی ببێته زمانی په‌روه‌رده و زمانی فه‌رمی. بۆ زمانی كوردی پێویسته له ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیدا گۆڕانكارییه‌ك بكرێت. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێ داموده‌زگه‌ی زمانی كوردی دابمه‌زرێن.»
شه‌ره‌فخان جزیری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، قه‌ده‌غه‌كانی سه‌ر زمانی كوردی كه له چێوه‌ی سیاسه‌تی تواندنه‌وه به‌رده‌وامن، ده‌بێ كۆتاییان پێبهێنرێت.
په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
ناوبراو بانگی توركیای كرد كه به گوێره‌ی په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ڕه‌فتار بكات. گوتی، «زمان مافی سه‌ره‌كیی مرۆڤه، مافێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سروشتییه. په‌روه‌رده به زمانی دایكی مافێكی سه‌ره‌كیی مرۆڤه‌كانه. ئه‌م مافه له لایه‌ن زۆر داموده‌زگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌سه‌ند كراوه. ئێمه بانگی توركیا ده‌كه‌ین كه به گوێره‌ی په‌یماننامه‌كانی ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌یمانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م بواره، ڕه‌فتار بكات.»
«ئاسمیلاسیۆن تاوانێكی دژبه مرۆڤایه‌تییه»
گوته‌بێژی پلاتفۆڕمی زمانی كوردی شه‌ره‌فخان جزیری ڕایگه‌یاند، «له كاتی دامه‌زراندنی كۆماری توركیاوه تا ئێستا سیاسه‌تی تاكزمانی ده‌سه‌پێنرێت كه ئه‌مه‌ش ئامانجێكی ئاسمیلاسیۆن (تواندنه‌وه)ی له‌پشته. ئاسمیلاسیۆن تاوانێكی دژبه مرۆڤایه‌تییه. بانگی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كه‌ین ده‌ست له‌و سیاسه‌ته به‌ردات.»
s.m