پلانى میت و پەدەکە؛ لە شیلادزێ کۆبوونەوەیان لە دژی پەکەکە رێکخست

بەیانیی ئەمڕۆ دەزگای هەواڵگری تورک (میت) و پارتی دێموکراتی کوردسستان  (پەدەکە) لە شارۆچکەی شیلادزی بە زۆرەملێ ژمارەیەک لە خەڵکی شیلادزییان کۆکردەوە و لە دژی پەکەکە پڕوپاگەندەیان بۆ کردن.

بەیانی ئەمڕۆ هەر یەک لە دەزگای هەواڵگری تورک (میت) و پارتی دێموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە هۆڵی دیلان لە شارۆچکەی شیلادزێ کۆبوونەوەیەكیان بۆ دژایەتیکردنى پەکەکە رێکخست.

چەند سەرچاوەیەک لە ناو کۆبوونەکە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)یان ڕاگەیاند: هێزەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان بە زۆرەملێ ژمارەیەک لە خەڵکی ناوچەکەیان لە هۆڵی دیلان کۆکردەوە بۆ ئەوەی لە دژی پەکەکە پڕوپاگەندە بکەن.

راشیانگەیاند، سەرەڕای ئەوەی پەدەکە هەڕەشەی لە خەڵکی ناوچەکە کردووە، بەڵام ژمارەیەکی کەم لە هاووڵاتییانی ناوچەکە بەشداریی کۆبوونەوکە بوون، تەواوی کۆبوونەوەکەش قسەکردن و پڕوپاگاندە بووە لە دژی پەکەکە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هەریەك لە موختاری ناوچەکە و هێزەکانی ئاسایش و زێرەڤانی و نوێنەرانى میت بەشداری کۆ بوونەوەکە بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا عومەر ئۆنەر لەلایەن میتەوە لەدژی پەکەکە پڕوپاگەندەی کردووە و بە هاووڵاتییانی ڕاگەیاندووە "جیاوازی لە نێوان داعش و پەکەکەدا نییە".

ئەو کەسە لە کۆبوونەکەدا بە زمانی هەڕەشە لەگەڵ هاووڵاتییانی ناوچەکە قسەی کردووە رایگەیاندووە "دەبێت دژی پەکەکە بن، لە داهاتوو خۆپێشاندان دژی پەکەکە رێکدەخەین و دەبێت ئێوەش بەشدار بن".

لە کۆبوونەوەکەدا رێگا بە هیچ کەسێک نەدراوە قسە بکات و تەنها میتەکان و بەرپرسانى پارتى قسەیان کردووە و لە قسەکانیشیاندا هەڕەشەیان لە عەشیرەتی ڕێکانی کردووە.

 

ر.م