په‌یه‌ده و یه‌نه‌كه له سلێمانی كۆبوونه‌وه
هاوسه‌رۆكی گشتیی په‌یه‌ده و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌نه‌كه‌یان كرد له شاری سلێمانی.
هاوسه‌رۆكی گشتیی په‌یه‌ده و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌نه‌كه‌یان كرد له شاری سلێمانی.
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتیی - په‌یه‌ده و شاندێكی یاوه‌ری به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌سیاسییه‌كان له باشووری كوردستانن.
ئه‌مڕۆ شانده‌كه له شاری سلێمانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان - یه‌نه‌كه-یان كرد و له لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌نه‌كه پێشوازییان لێ كرا.
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن، شاهۆز حه‌سه‌ن و مه‌لا به‌ختیار كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیان ساز كرد.
مه‌لا به‌ختیار ڕایگه‌یاند: ٥٥ ڕۆژه شه‌ڕڤانانی قاره‌مان له عه‌فرین، له به‌رانبه‌ر سوپایه‌كی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ناتۆ خۆڕاده‌گرن. بۆ پشتگیریی عه‌فرین شانده‌كانی باشوور چوونه عه‌فرین، پشتگریی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا شاهۆز حه‌سه‌ن ڕایگه‌یاند: له به‌رانبه‌ر خاوه‌نداری كردن له عه‌فرین، ئێمه سوپاسی باشووری كوردستان ده‌كه‌ین. هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، واته هێرش له‌سه‌ر منبج، قامیشلۆ و باشووری كوردستان. ئێمه ده‌مانه‌وێ باشووری كوردستان له بواری سیاسی‌دا زیاتر پشتگیریی عه‌فرین بكات و هه‌نگاوی زیاتر بنێت.
بڕیاره دواتر شانده‌كه له شاری سلێمانی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات.
s.m