پژاک: با ئاگری نەورۆزی ئەم ساڵ بکرێتە دۆزەی داگیرکەران

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک، وێرای پیرۆزکردنی نەورۆز لە تەواوی بنەماڵەی شەهیدان و کورد و گەلانی کوردستان و جیهان ڕایگەیاندوە: "ئەم ساڵ لە کاتێکدا نەورۆز پیرۆز دەکەین، کە گەلەکەمان لەو پەڕی ئاستی تێکۆشین دایە".

 

هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک، لە پەیامێکی نەورۆزیدا ڕایگەیاندوە: "گەلەکەمان خەبات بۆ ئازادی دەکات، لەوەشدا پشت ئەستورە بە هێزی خۆی، لە ناوچەکەدا ئێستا ئاکتۆری سەرەکییە. ئیدی هەموو دونیا باش تێگەییشتووە، کە کوردی ئازاد تێکۆشان بۆ ئازادی دەکات و ئیرادەیەکی پۆڵایینی هەیە، هاوکات بە فەلسەفەی ئازادی لە تاقیکردنەوەی خۆی دایە و کوبانی و بەرخۆدانی ئەفرین و ئیرادەیەکی یەکگرتوو دەئافڕێنێت، کە داگیرکەران و کۆنەپەرەستان بە ساڵانە دەیانەوێت تێکی بڕوخێنن و چاویان بەرایی بینی خۆری ئازادی کورد نادات".

پەژاک، ڕایشیگەیاندوە: "زۆر گرنگە لەم سەردەمەدا، قۆناغەکە باش ڕاڤە بکەین و لێی تێبگەین، چونکە سەردەمی داڕشتنەوەی سیستمی نوێیە بۆ بەڕێوەبەری کۆمەڵگە. داگیرکەرانی کوردستانیش هەموو تەرفەندەکانیان لە دژی کۆمەڵگە بەگەڕ خستووە و ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن. بەڵام ئەوەیان بۆ ناچێتە سەر، چونکە گەلی کورد، سەردەمەکە و کەسایەتیەکان و سیاسەتیش گٶڕاون و  جیاوازن لە ڕابردوو، بۆیە سەرکەوتن بۆ گەلی ئێمەیە".

پەژاک داوا دەکات: " ئاگری نەورۆزی ئەم ساڵ بکرێتە دوزەخی داگیرکەران و نەورۆزی بەرخۆدان و سەرکەوتن و پشتیوانیکردن لە عەفرین و بەرخۆدانەکە. دەبێت بزانرێت، بەهێنانەخوارەوەی پەیکەرێکی کاوەی ئاسنگەر لە ئەفرین، ئەوا لە هەموو شوێنێکی کوردستان ئەم پەیکەرە بەرز دادەنرێتەوە، بەو شێوەیەش جەژنی ئازادی و نەورۆز لە هەموو ئازادیخوازێک پیرۆز دەکەین. پێویستە هەموو کوردێکی ئازاد ڕێگای خۆی هەڵبژێرێت و ئیتر یەخسیری نیشتمانەکەی قبوڵ نەکات و ببێتە بەشێک لە تێکۆشانی هەدەفمەند."
لە کۆتایی، هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک، بەڵێن نوێ دەکاتەوە تا  نەورۆز بکەنە هەوێنی سەرهەڵدان و تێکۆشان بۆ گەییشتن بە ئازادی و یەکسانی لە کوردستان و ژیانێکی بە ڕومەت و لایقی گەلانی کوردستان.

 

هـ.‌هـ