پۆلیس لە سلۆپی هێرشی کردە سەر دایکان
لە ناوچەی سلۆپیی سەر بە شرنا‌خ پۆلیس بە بۆمبی گازی و ئاوپڕژێنی تووند هێرشی کردە سەر دایکی زیندانییان کە ده‌یانویست به لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی سەرنج بخه‌نه سەر مانگرتنی ڕۆڵه‌كانیان له زیندان.
لە ناوچەی سلۆپیی سەر بە شرنا‌خ پۆلیس بە بۆمبی گازی و ئاوپڕژێنی تووند هێرشی کردە سەر دایکی زیندانییان کە ده‌یانویست به لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی سەرنج بخه‌نه سەر مانگرتنی ڕۆڵه‌كانیان له زیندان.
پۆلیسی توركیا لە ناوچەی سلۆپیی سەر بە شرنا‌خ هێرشی کردە سەر دایکی زیندانییان كه دەیانویست بە لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی سەرنج رابکێشنە سەر چالاکیی مانگرتنی ڕۆڵه‌كانیان لە زیندان. دایکی زیندانییان کە لە هەزەخ و جزیر-ەوە هاتبوون لە به‌رده‌م باره‌گه‌ی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) كۆبوونه‌وه. پەرلەمانتاری هەدەپە نووران ئیمیر و ئەندامانی هه‌ده‌په پشتیوانیی دایکانیان کرد.
لەگەڵ کۆبوونەوەی دایکان، پۆلیس دەوەری بینای هه‌ده‌په‌ی گرت و ڕێگەی نەدا ئەو دایکانەی کە وێنەی زیندانییانیان هه‌ڵگرتبوو، لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بدەن. به‌رپرسی هێزه‌كه‌ی پۆلیس به ئاماده‌بوانی ڕاگه‌یاند، لە لایەن والی (پارێزگار)ه‌وه بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قه‌ده‌غه‌بوونی چالاكی ڕاگه‌یه‌نراوه. ئه‌گه‌ر لێدوان بدەن ئەوا ڕێكاره‌كان ده‌گرینه‌به‌ر.
هاوسەرۆکی هەدەپە له ناوچه‌كه زەکی ئیمرمەز ڕایگه‌یاند، لەسەر بنەمای داواكاری و مافێکی دیموكراتی لێدوان دەدەن. پەرلەمانتاری هەدەپە نووران ئیمیر لەگەڵ پۆلیس قسه‌ی کرد و گوتی، «تاكه كاری والی ئه‌وه‌یه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كاری له دژی كوردان و هه‌ده‌په بدات.»
لەو كاته‌دا بە ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێن هێرشكرایه سەر په‌رله‌مانتاری هەدەپە نووران ئیمیر و دایکی زیندانییان. دایکان بە درووشمی «بژی بەرخۆدانی زیندانییان» وەڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه. پۆلیس بە قەڵغانه‌كانیان ده‌وری دایکانیان گرت. دواتر بە گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان کردنه‌سه‌ر و به‌و هۆیه‌وه چه‌ند دایكێك له هۆش خۆیان چوون. دایكان ناچاربوون بچنه بینای هەدەپە. پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په به پۆلیسه‌كانی گوت سكاڵا له دژیان تۆمار ده‌كات، هێرشی كرایه‌سه‌ر.
به‌هۆی كاریگه‌ریی گازی فرمێسك‌ڕێژ نووران ئیمر و چه‌ند دایكێك باری ته‌ندرووستییان تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. دایکانی دیكه‌ش لە ناوەندی هەدەپە درووشمی «بە بەرخۆدان ئێمە سەردەکەوین» درێژه‌یان به چالاكی دا.
s.m