پۆلیسی تورک دایکانیان گەماڕۆ دا و دایکانیش بەرخۆدانیان کرد

دایکانی بەندکراوان بۆ ئەوەی سەرنج بخەنە سەر چالاکییەکانی مانگرتن و رۆژووی مردن چالاکیی دانیشتیان ئەنجام دا. پۆلیسەکانی تورک بە زرێپۆشی جۆری (تۆما – TOMA)  دایکانیان گەمارۆدا. دایکانیش بە وتنەوەى دروشم بەردەوامییان بە چالاکییەکەیان دا.

دایکانی چالاکوانانی مانگرتوو بۆ ئەوەی سەرنج بخەنە سەر چالاکیی مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردن لە پارکی کۆشویۆلوو لە ناوچەی باگلاری ئامەد چالاکیی دانیشتن ئەنجام دەدەن. ئەمڕۆش دەستیان بە چالاکییەکی دیکە کرد. پۆلیسەکانی تورک بە زرێپۆشی جۆری تۆما دایکانیان گەمارۆدا. پۆلیسەکانی تورک گازی فرمێسکڕێژییان لە تۆماکانەوە بەسەر دایکان دا باراند.

پۆلیسەکانی تورکیا بە هیچ شێوەیەک رێگا نادەن خەباتکارانی چاپەمەنییەکان و میدیاکان دیمەن و وێنەی چالاکوانان تۆمار بکەن.

ئەو دایکانەی لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆ درابوون بە وتنەوەی دروشمەکانی "لەیلا گیوڤەن شکۆمانە" و "ئامەد راپەڕە و ببە بە دەنگی زیندانییەکان" بەردەوامییان بە چالاکییەکەیان دا.

ر.م