پۆلیسی تورک ڕێگە نادات هەدەپە دەربارەی گۆشەگیری راگەیەنراو بدات
پۆلیسی تورک بینای هەدەپەی ئامەد-یان گەمارۆداوە و ڕێگە نادەن کە پەرلمانتار و هاوشارەداری هەدەپە دەربارەی گۆشەگیری وچالاکی مانگرتنەکان ڕاگەیەنراوبدەن.
پۆلیسی تورک بینای هەدەپەی ئامەد-یان گەمارۆداوە و ڕێگە نادەن کە پەرلمانتار و هاوشارەداری هەدەپە دەربارەی گۆشەگیری وچالاکی مانگرتنەکان ڕاگەیەنراوبدەن.
پەرلمانتار وهاوشارەدای هدەپەی ئامەد کە بەنیازن لەبەردەم بەندیخانەی ئامەد لەسەر گۆشەگیری ئۆجالان وچالاکی مانگرتن لەخواردنەکان ڕاگەیەنراوێک بە چاپەمەنییەکان بدەن، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە رێگرییان لێدەکرێت. پۆلیس ڕێگەنادات کە پەرلمانتار وهاوشارەدارلە بینای هەدەپە بێنە دەرەوە. پۆلیس بە زرێپۆشی سەربازییەوە بینای هەدەپەیان گەمارۆداوە وڕێگەبەکەس نادەن کە وێنەی ئەوشوێنە هەلبگرێت. ڕۆژنامەنووسەکان لەبەردەم بینای هەدەپ دوورخراونەتەوە.
خانەوادە وخزمانی گیراوان کە لەبەردەم بەندیخانەی ئامەددا کۆببوونەوە، بەرەوە بینای هەدەپە بەڕێکەوتن. پۆلیس ئەوانیشی گەماڕۆداوە.
پۆلیس رێگە بە پارلمانتار وهاوشارەدار نادات کە بچنەبەردەم بەندیخانە.
ک-ش