پۆلیسی دەوڵەتى تورک بارەگای هەدەپەى لە ئامەد گەمارۆدا

دەسەڵاتى ئاکەپە – مەهەپە ئەمڕۆ دەستیان بەسەر گەورە شارەوانییەکانى ئامەد و وان و مێردینى هەدەپەدا گرت و ماوەیەکیش لەوە پێش بە پۆلیسەکانیان بارەگای هەدەپەیان لە ئامەد گەمارۆدا.

پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک رێگا نادەن کەس بچێتە ناو بارەگاکەى هەدەپە لە ئامەد.

بەڕێوەبەرانى هەدەپە و ئیمام تاشچەر پەرلەمانتاری هەدەپە لە ناو بارەگاکەى هەدەپەدان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە کاتژمێر ١٣:٣٠ لە بەردەم بیناى شارەوانیى گەورە شارەکانى ئامەد و مێردین کۆنفرانسى رۆژنامەنووسی بەڕێوەبچن.

ژ.ت