پۆلیسە بکوژەکەى مەزڵومی تەمەن ١٦ ساڵ سزا نەدرا
پۆلیسە بکوژەکەى مەزڵوم تورانی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن دادگای دەوڵەتى تورکەوە سزای بەسەردا نەسەپێنرا!.
پۆلیسە بکوژەکەى مەزڵوم تورانی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن دادگای دەوڵەتى تورکەوە سزای بەسەردا نەسەپێنرا!.
٢٨ی ئابی ٢٠١٥ / ٦ی خەرمانان لە ناوچەى قۆسەری مێردین مەزڵوم توران-ی تەمەن ١٦ ساڵ بە پاساوی ئەوەى گوێ بە "راوەستە" نەداوە لەلایەن پۆلیسێکەوە بە ناوی سولەیمان ئەسەنبۆگا-وە کوژرا. دانیشتنى دادگا لەسەر ئەو دۆسیەیە لە لقی یەکی دادگای سزا قورسەکانى مێردین بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەکەى دادگادا پارێزەری مەزڵوم توران وتی "مەزڵوم رێک لە پشتەملییەوە کراوەتە ئامانج و گولـلەى پێوەنراوە، لەبەر ئەوەش تۆمەتبارەکە ئەوی راستەوخۆ کردووەتە ئامانج و تەقەى لێکردووە".
لە بەرامبەردا داواکارى گشتیى دەوڵەتی تورک وتی "جێبەجێکردنى فەرمان یاسایە و سزای بۆ دەرناکرێت" و باسی لە یاسای سزای تورک ٢٤/١ کرد و داوایکرد بڕیارەکە رابگیرێت و سزا دەرنەکرێت.
لە ئەنجامدا دادگا بڕیاریدا، داواى زیندانیکردنى پۆلیسی بکوژ سولەیمان ئەسەنبۆگ رەتبکرێتەوە و دانیشتنی دادگای دواخست بۆ ١٨ی تشرینی یەکەم / ٢٦ی رەزبەر.
ژ.ت