پێشمەرگە دێرینەکان: هاتن بۆ قەندیل ئاسان نییە

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێرش و داگیرکەرییەکانی لەسەر باشووری کوردستان بەرفراون کرد، گەلی باشووری کوردستان، بە مەبەستی پێشگرتن لەو داگیرکارییە بەرەو چیاکان هەڵکشان بۆ ئەوەى لە بەرامبەر ئەو سوپایەدا خۆیان بکەن بە قەڵغانی زێندوو.

دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا گەنجانی باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تیکۆشەر بەرەو چیای قەندیل چوون و خۆیان کردە قەڵغانی زیندوو، سەرلەبەیانیى ئەمڕۆش گروپێکی لە پیشمەرگە دیرینەکان-ی باشووری کوردستان بەرەو چیای قەندیل بەرێکەوتن بۆ ئەوەی لەبەرانبەر هێرشەکانی سوپای تورکیادا بوەستنەوە و ببنە  قەلغانی زیندوو و پێش لەداگیرکاریی سوپای تورکیا بگرن.

پێشمەرگە دێرینەکان جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە  کە، " ئێمە لەپێناو ئەم خاکەدا شەهید دەبین و ناهێڵین دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بێتە ناو قەندیل،ذڵنیا بن دوژمنی تورک و نۆکەرانی ئەگەر بێنە ناو قەندیل ڕێگەی گەڕانەوەیان نییە.

هەتاکو دەڕوات ناڕەزایتییەکان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان فراونتر دەبێت  لەو چوارچێویەدا پێشمەرگە دێریەنکان سەردانی قەندیل-یان کردوو پشتیوانی خۆیان بۆ قەندیل و چالاکی قەڵاغانی زویندوو داژی داگیر کەری تورکیا دووبارەوە کردەوە، پێشمەرگە دێرینەکان دەربارەی ئامانجی سەردانەکیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسیان کرد .

' لە جێگەی ئەوەی ببینە داردەستی دووژمن، با پێکەوە هێزیکی نیشتیمانی یەگکرتوو دروست بکەین'

حەکەیم جەنگژیی یەکێک لە پیشمەرگە دێرینەکان وەتی: ئێمە هاتووین بۆ قەندیل بۆ ئەوەی پالپشتی خۆمان لە بەرخۆدانی گەریلا دەرببڕین و هاوکات دژبە داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا کە بەنیازە خاکەکەمان داگیر بکات بوەستینەوە. لە دڕێژەدا حەکیم وتی، زۆر بەداخەوە بۆپارتی دیمەراتی کوردستان کە کەوتووەتە پیش سوپای تورکیاوە بۆ ئەوەی بێن وڵاتەکمان داگیر بکەن، ئیمە کاتی خۆی خەباتمان بۆ ئەوە نەکرد بەڵكو ئێمە خەباتمان بۆ ئەوە کرد کە وڵاتەکامان ئازادی بێت، ماوەیک ئیـمە هەستمان بە ئازادی دەکرد بەڵام لە ئسیتادا دیسان ڕوو بەڕوو داگیرکاری بوێنەتەوە بەداخەوە لاینە سیاسیەکان یاخود حکومەتی هەرێم ، هیچ هەلویستێکیان لە بەرامبەر ئەو داگیر کاریە نییە. 

هەرەها جەنگژی وتیشی: ئیرە قەندیلە هیچ دووژمنیک ناتوانی پێی گڵاوی بخاتە ناو قەندیلەوە هەریەک لە ئێمە خۆمان بە شەهید کردن دەدەین بەڵام نا هێلین دووژمن بێتە ناو قەندیل، ئێمە کاتی خۆشی  بووین بە پێشمەرگە هەمان بیرو باوڕمان هەبوو، تورکیا ئەگەر بێتە قەندیل ڕێگەی گەڕانەوەی نابێت.

حەکیم جەنگژی لە٤ کۆتای قسەکانی ڕوو دەکاتە ئەو هێزانەی کە هاوکاری تورکیا دکەن بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان ودەڵیت:  داوا لە هێزانە دەکەم لە جێگەی ئەوەی ببینە داردەستی دووژمن، با پێکەوە هێزیکی نیشتیمانی یەگکرتوو دروست بکەین ڕووبەڕوو دووژمان ببینەوە بۆ ئەوەی هێچ دوژمنێک نەتوانی پێی گڵاوی بخاتە ناو کوردستانەوە.

' ئامانجی تورکیا داگیر کردنی تەواوی باشوری کوردستانە'

عومەرکاکە ڕەش یەکیکی دیکە لە  پیشمەرگە دێرینەکان دەلێت: ئیمە هاتووین بۆ قەندیل بۆ ئەوەی پشتویانی خۆمان بۆ قەڵغانی زیندوو قەندیل دووبارە بکەینەوە ، من لیرەوە دەلێم دەبیت حكومەتی هەریمی کوردستان، حکومەتی ناوەندی عێراق لەبەرانبەر بەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا  هەلوێستێکی ڕوونیان هەبێت . ئەمە قەبووڵ ناکرێت  دەوڵەتێکی داگیرکەر هاتووەتە ناوچەکەوە و هەر رۆژە لە شوینیک هێرش دەکەن سەر گوند نشینان.

هەرەها عومەر کاکە ڕەش وتی: ئامانجی تورکیا داگیرکردنی تەواوی باشوری کوردستانە، بەنیازە چۆن عەفرین-ی داگیر کرد بەهەمان شیوە گوند و شارەکانی باشووری کوردستانیش داگیر بکات، بەڵام من پیان دەڵێم قەندیل هەروا ئاسان نیە، قەندیل بە درێژای مێژوو پشت و پەنای پێشمەرگە وگەریلا بووە ، گەریلا هەتا شەهید نەبی سەنگەر چۆڵ ناکات.  داو هەموو گەلی باشووری کوردستان دەکەم کە هەموویان  گەریلا ئاسا خەبات بکەن بۆ ئەوەی پیش لە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بگرین.

ک-ش