پەدەکە ئامادەکاری بۆشەڕدەکات
پەدەکە هێزە سەربازییەکەی لە هێڵی شێلادزێ – دهۆک کۆکردوەتەوە و بەو شێوەیە ئامادەکاریی شەڕدەکات.
پەدەکە هێزە سەربازییەکەی لە هێڵی شێلادزێ – دهۆک کۆکردوەتەوە و بەو شێوەیە ئامادەکاریی شەڕدەکات.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لە ناوچەکە، پارتی دیموکراتی کوردستان- پەدەکە ئامادەکاریی ئەوە دەکات کە هێزە سەربازییەکەی لە هەموو شارۆچکە و ناوچەکانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کۆ بکاتەوە.
پەدەکە ئامادەکاریی دەکات کە بە تایبەتی هێزەکانی بنێرێتە هێڵی قادشێ – بامەڕنێ، شارۆچکەکانی چەمانکێ، باکرمان، بامشمش، دینارتە، پێدەچێت پەدەکە هێزە سەربازییەکەی لەو ناوچانە جێگیر بکات و بەو شێوەیە هەندێک گردی دەوربەری ئەو شارۆچکانە کۆنترۆڵ بکات.
جێگیرکردنی هێزی سەربازی پەدەکە لەو ناوچانە وەکو هەوڵدانێک بۆ تەنگەتاوکردن و گەمارۆدانی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی دەبینرێت. پەیامنێرەمان لە ناوچەکە ئاماژەی بەوە کرد کە جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکان لە ناوچانە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی هەندێک ڕووداوی مەترسیدار ڕوو بدەن.
ئەوناوچانەی پێشمەرگە لێی جێگیر بوون و لێی جێگیردەبن، هاوکات ئەو ناوچانەن کە گەریلاشی تێدا هەن.
ک-ش