پەدەکە بۆ پاراستنی بارەگاکانی تورک ٣ هەزار پێشمەرگەی بۆ شێلادزێ نارد

دوای کۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی،هاوڵاتیان ئامادەکاریان کرد کە بارەگاکانی دەوڵەتی تورک بگرن، بەڵام پەدەکە بۆئەوەی ڕێگری لە سەرهەڵدانی گەل بکات، بۆ پاراستنی بارەگاکانی تورک ٣ هەزار پێشمەرگەی بۆ شێلادزێ نارد.

بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەتە دەستمان، خەڵکی شێلادزێ ئامادەکاری ڕاپەرینیان دەکرد و پەدەکەش لە شەوی ٢٥ی حوزەیرانەوە زیاتر لە ٣ هەزار پێشمەرگەی بۆ ناوچەکە ناردووە.

زۆربەی پێشمەرگەکان لە دەوروبەری هێزەکانی داگیرکەری تورک لە شێلادزێ، بامەڕنێ و ئامێدی جێگیرکراون و ژمارەیەکی زۆریش لە کۆڵانەکان جێگیرکران بۆئەوەی ڕێگری لە چالاکیەکان بکەن. بە پێی دیمەنەکان کە لە هەرێمەکەوە نێردراون، هێزی پێشمەرگە لە زۆر کۆڵان و جادەکان جێگیرکراون.

ناردنی پێشمەرگەکان دوای کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و راپەرینی شێلادزێ ئەنجامدرا. خەڵکی شێلادزێش بۆئەوەی داواکاریەکانیان جێبەجێ بکرێت سێ رۆژ مۆڵەتیان بە بەرپرسانی ناوچەکە داوە.

هۆکاری سەرهەڵدانی گەلی شێلادزێ هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بوو. سوپای داگیرکەری تورک ٢٠ی حوزەیران هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان کرد. لە گوندەکانی شێلادزێ ٢ ئۆتۆمبێڵی هاوڵاتیان کە لە باخەکانیان دەگەڕانەوە بوونە ئامانج. لە ئەنجامی هیرشی دژی هەردوو ئۆتۆمبێڵەکەدا ٤ گەنجی کورد شەهید کران. یەکێک لە شەهیدەکان گەنجێک بوو کە لەکاتی ڕاپەڕینی شێلادزێ چووبووە سەر تانگێکی سوپای تورک و ئەوەش نیشانەی ئەوە بوو کە بە ئەنقەست کراوەتە ئامانج.

ڕۆژی هێرشەکە گەل لە شیلادزێ، و دێرەلۆک و ئامێدی لە شێلادزێ کۆبوونەوە. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی پەدەکە ئەنجامدرا و هەندێک داواکاری ئاڕاستەیان کردا.

٣ خاڵ وەک داواکاری رادەستی بەرپرسانی پەدەکە کرا و ٣ مۆڵەتیش وەک جێبەجێکردنی داواکاریەکان دیاریکرا.

داواکاری چالاکوانان بەم شێوەیەیە بوو:

-پێویستە بارەگاکانی دەوڵەتی تورک لە شێلادزێ و ئامێدی دابخرێن و سەربازانی تورک لە ناوچەکە بچنە دەرەوە.

-ڕێگای گوندەکان بکرێنەوە و بۆردومانکردنی ناوچەکە بووەستێنرێت.

-ئەو کەسانەی لە سەرهەڵدانی ساڵی ڕابردوودا دەستگیرابوون، ئازادبکرێن.

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩دا دەوڵەتی تورک زاپ و دێرەلۆکی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٥ هاوڵاتی شەهید بوون. هاوڵاتیانی شێلادزێ بەو هۆیەوە دەستیان بە ڕاپەرین کرد و دەستیان بەسەر بارەگای سوپای داگیرکەری تورکدا گرت.

ف.ق