پەدەکە بە بیانووی دۆخی ئەمنی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات

پەدەکە بەیانووی ناجێگیری باریی ئەمنی شاری کەرکووک رازیی نییە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک ڕایگەیاند خەلکی کەرکووک لە مافەکانیان بێبەشن ،هەربۆیە بەباشی دەزانین هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت"

خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) دوای کۆبوونەوەی لەگەل وەفدێکی کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە مالپەڕێکی حزبەکەی ڕاگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی نالەباری دۆخی ئەمنی شاری کەرکووک لە گەل ئەنجام دانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک نییە.

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ڕایگەیاند:"  ئێمە لەگەل ئەوەدا نین کە ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت بۆ ئەوەی کە خەلکانێکی زۆری پارێزگای کەرکووک پەنابەرن لە دەرەوەی کەرکووک ژیان دەکەن و بارودۆخی ئەمنی شارەکە ناجێگیرە .

لە وەڵامدا ڕەوەند مەلا مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە كەركووك دەربارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا و وتی:" ئێمە وکوو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێمان وایە کە خەڵکی شاری کەرکووک لە مەسەڵەی ئەنجومەنی پارێزگای شاری کەرکووک لە مافە دیموکراتەکانی خۆیان بێبەش بوونە ، بۆیە بە باشی دەزانین بە زووترین کات هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجام بدرێ".

هەروەها ناوبراو وتی :" پێم وایە هەرلایەنێکی سیاسی بەبیانووی دۆخی ئەمنی خۆی لە ئەم پرسە گرینگە بدزێتەوە هەڵەیەکی گەوەرەدەکات وئەوبیانووانە ناڕەوایە. چۆن کادرو ئەندام ولایەنگرانیان لە ناوشاری کەرکووک بە ئازادانە کاری حیزبی خۆیان دەکەن بەڵام لە مەسەلەی هەڵبژاردندا خۆیان دەدزنەوە. ئەمە غەدرێکی قورسە بەرامبەربە خەلکی شاری کەرکووک دەکرێ".

لە کۆتایشدا ڕەوەند مەڵا مەحمود وتی:" ئێمە وەکو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەڵبژاردنی پێشودا سەڵماندمان کە کورد لە شاری کەرکووک دەنگ ورەنگ و قورسایی خۆی هەیە وناکرێت هیچ لایەنێکی سیاسی لەبەرئەوەی خۆی بریارێکی لە سەرئەم شارە داوە بیەوێ بە بیانویەک بڵێ هەڵبژاردن لە شاری کەرکووک نەکرێ".

لە لایەکی دیکەوە رزگارحاجی حەمە ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسێۆن لە کۆمیسێۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:"جێگای خۆشحاڵیە بەپی یاسای ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک دەکرێ وهێچ لایەنێک داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە لە پارێزگای کەرکووک "

هەروەها رزگار حاجی حەمە ووتی:"  ئێمە خەریکی دانانی چارەسەرێ گونجاوین بۆ ئەوهاووڵاتیانەی لە دەرەوی کەرکوکن ونەگەراونەتەوە شاری کەرکووک ."

ک-ش