پەرلمانتاری هەدەپە: ئێوەناتوانن لەو بەرپرسیارەتیە ئەخلاقیە خۆتان بدزنەوە

تەیب تەمەل پارلمانتاری هەدەپە ماوەی ٥٦ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستی دواەتە مانگرتن لەخواردن.تەمەل تیشکی خستەسەر چالاکیی ڕۆژوویی مردنی ١٥ گیراوی سیاسی و وتی" ئیتر ئەوان بەخولەک لەمردن نزیک دەبنەوە."

بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، بەپێشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن زیاتر لە ٧٠٠٠ هەزارکەس دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن. لە ڕۆژی ٣٠ی نیسانەوە ١٥گیراوی سیاسی کورد بڕیاری رۆژووی مردنیان داوە.

تایب تەمەل پەرلمانتاری هەدەپە لەسەرتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تیشکی خستەسەر چالاکی ڕۆژووی مردنی ١٥ گیراوی سیاسی کورد و ڕخنەی تووندی لە بێدەنگی حکومەت وڕایی گشتیی گرت.

تەمەل وتی، " ئیتر نە بەڕۆژان، بەلکوو بە خەلەکەکان ئەم ١٥گیراوی سیاسییە لەمردن نزیک دەبنەوە. سەختترین جۆری مردنە. هەتاکوو لەو شیوازە چالاکییەی گیراوانی سیاسی تێ نەگەین، هیچکات کێشەکانی وڵات چارەسەرنابێت. لەدۆخێکی ئاوەهادا جەستەی مرۆڤ دەتوێتەوە، نە دەسەڵات و نە نەیارهیچکامیان ناتوانن بێدەنگ بن. ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و سیاسەتمەداران هیچکات ناتوانن لەبەرپرسیارەتی ویژدانیی خۆیان هەڵبێن.

ک-ش