مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پەژاک بەبۆنەی ٤١هەمین ساڵی خەباتی بێ وەچانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە.
دەقی بەیاننامەکە:
له ٤٠هەمین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زارندنی پارتی كرێكارانی كوردستان پەکەکەدا سه‌رجه‌م ده‌سكه‌وت و به‌رهه‌مه مێژووییه‌كان، لهرێبهرئاپۆ وسه‌رجه‌م قاره‌مانانی خۆڕاگری زیندان، كادیر‌و ئه‌ندامانی بزاڤی ئاپۆیی، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م هێزه ئازادیخواز و سۆسیالیسته‌كانی جیهان پیرۆزده‌كه‌ین و به هاتنی ئه‌و یاده شكۆداره یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی به‌رز راده‌گرین.
له‌كاتێكدا گه‌لی ئازادیخوازی كورد ٤٠هەمیم ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) پیرۆز ده‌كات، گێژاو و قه‌یرانی مۆدێڕنیته‌ی كاپیتالیستی باڵی به سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان كێشاوه. تێكۆشانی رادیكاڵی ٤٠ ساڵه‌ی په‌كه‌كه، كلتووری قاره‌مانی لهبهرامبهرهێڵی خیانه‌ت له‌كوردستان وخۆڕاگری له‌به‌رامبه‌ر مۆدێرنیته‌ی كاپتالیستی خۆڵقاندووه. په‌كه‌كه به مێژووی بێگه‌رد و ئه‌فسانه‌یی له‌نه‌بوونه‌وه هه‌بوونی خوڵقاند و نه ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد به‌ڵكوو بۆسه‌رجه‌م گه‌لانی جیهان كه له‌ژێرناوی سوسیالیزم، دیموكراسی و ئازادی دا تێده‌كۆشن بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هیوا، بوێری و دڵسۆزی. ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی ئاپۆیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا، به تێكۆشانی بێ‌وچان و پێشكه‌ش كردنی به‌دیلی به‌نرخ، به‌ره‌و بۆنیادنانی سیسته‌می نه‌ته‌وه‌ی دیمۆكراتیك و ده‌سته‌به‌ركردنی ستاتۆی سیاسی گه‌لی ئازادیخوازی كورد هه‌نگاو ده‌نێت، كه ئه‌وه‌ش شایانی پشتگیری، خۆشحاڵی و شانازی سه‌رجه‌م گه‌لانی ئازادیخوازه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه لهماراتۆنی تێكۆشانی دیمۆكراتیكی خۆیدا به هه‌موو هێزیه‌وه له‌به‌رامبه‌ر فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركیا و هاوپه‌یمانانی تێكۆشاوهو گه‌لانی ژێرده‌ستی ناوچه‌كه‌ی له‌ژێر چه‌پۆك و په‌لاماری تیرۆری داعش و لێڤی ئهتهانی هاوچه‌رخ رزگار كردووه. په‌كه‌كه به تێكۆشانی ٤٠ ساڵه‌ی خۆی سه‌لماندوویه‌تی كه له‌پێناو به‌رقه‌راری ئاشتی و ئارامی و چه‌سپاندنی دیمۆكراسی له‌ناوچه‌كه‌دا به ئه‌ركی ئه‌خلاقی و مێژوویی خۆی هه‌ستاوه‌و له‌پێناو له‌ناوبردنی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركیا و تیرۆری داعش به نه‌به‌زی تێكۆشاوه.
ئه‌وه‌ی كه تووڕه‌یی و نیفره‌تی له‌لای گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخواز درووست كردووه، زلهێزه جیهانیه‌كان به پێشه‌نگی ئه‌مریكا چاوپۆشی له‌تێكۆشانی ره‌وا و دیمۆكراتیكی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه له‌دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌وه تا ئێستا چ ناراسته‌وخۆ و راسته‌وخۆ له‌دژایه‌تی كردنی په‌كه‌كه به‌رده‌وامن. بڕیاری دوایی ئه‌مریكا لهبهرامبهرچهند به‌رپرس و پێشه‌نگی په‌كه‌كه و گه‌لی كورد ئاشكرای كرد كه گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژ به گه‌لی كورد تێپه‌ڕی قۆناخێكی گشتگیرتر ومه‌ترسیدارتر بووه.
هه‌ڵبه‌ت توندكردن و سه‌پاندنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌رئاپۆ و هێرش و په‌لاماری سه‌ر ده‌ستكه‌وتی گه‌لی كورد له‌رۆژئاوا، باكوور، شه‌نگال و سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كۆنسێپته سهرتاسهریهیه، كه گه‌لی كورد ناچاری خۆڕاگری سه‌رتاسه‌ری و تێكۆشانی بێ‌وچان ده‌كات. پێویسته له‌پێناو مایه‌پووچ كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی هێزه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه گه‌لی كورد به به‌رفراوان كردنی رێكخستن بوونی خۆیان و گه‌شه‌پێدان و گشتگیر كردنی چالاكی دیمۆكراتیك و به‌هێزكردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ندارێتی لهناسنامه، ئیراده و شۆڕشی ئازادیخوازی خۆیان بكه‌ن.
بەتایبه‌ت پێویستی به‌وه هه‌یه كه هه‌ر تاك، هێز و رێكخستنێكی سۆسیالیستی و ئازادیخواز له‌ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر فاشیزم و كۆنه‌په‌ره‌ستی تێكۆشانیان به‌هێزتر بكه‌ن و بۆ سه‌قامگیری ئاشتی و ئارامی و پاراستنی ناسنامه‌ی شۆڕشگێڕی یان له‌ناوچه‌كه به‌ره‌ی یه‌كێتی دیمۆكراتیك بۆنیاد بنێن."
ک-ش