پەکەکە: دەنیز و هاوڕێكانی لە تێکۆشانی ئێمەدا دەژین
پەکەکە: یادی پێشەنگە شۆڕشگێڕەکانی وەکوو ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاککایا لە هه‌ڵمه‌تی بەرخۆدانی «گۆشەگیری دەشکێنین و فاشیزم هەڵدەوەشێنین»دا دەژی.
پەکەکە: یادی پێشەنگە شۆڕشگێڕەکانی وەکوو ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاککایا لە هه‌ڵمه‌تی بەرخۆدانی «گۆشەگیری دەشکێنین و فاشیزم هەڵدەوەشێنین»دا دەژی.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ده‌رباره‌ی ساڵیادی لەسێدارەدانی دەنیز گەزمیش، یوسف ئەسڵان و حوسێن ئینان په‌یامێكی بڵاوکردەوە.
لە په‌یامه‌كه‌دا هاتووه:
٤٧ ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی پێشەنگه‌كانی سوپای ڕزگاریی گه‌لی توركیا (THKO) دەنیز گەزمیش، حوسێن ئینان و یوسف ئاسڵان کە لە ٦ی ئایاری ١٩٧٢ لەسێدارە دران. لە ساڵیادی له‌سێداره‌دانیاندا، یادی ئەو سێ پێشەنگەی گەنجانی تورکیا و کوردستان و گەلان دەکەینەوە و به‌ڵێنی یادی ئه‌وان له هه‌ڵمه‌تی «گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەین» جێبەجێ دەکەین. ئێمه ٤٧ ساڵە یادی ئەو پێشەنگە شۆڕشگێڕانە لە تێکۆشانی خۆمان بۆ ئازادیی کوردستان به‌زیندوویی ده‌هێڵینه‌وه. ئێستاش لە یادی ئەواندا لە هه‌ڵمه‌تی بەرخۆدانی دژبه گۆشەگیریدا بەرەو سه‌رفرازی دەبەین.
ئێمە وه‌ك گەل و بزووتنه‌وه باش دەزانین کە لە ڕووی پێشکەوتن و بوێریدا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان سوودی لەو پێشەنگه شۆڕشگێڕانه وەرگرتووە. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە باسی ئەو ڕاستییه‌ی كردووه گوتوویه‌تی کاروانەکەی بۆ یادی ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاککایایە. هەم کاریگەرییەکەی ئەوانی بەڕێزەوە وه‌بیرده‌هێنایه‌وه و هەم ڕایده‌گه‌یاند کە درێژە بە ڕێگه‌ی ئەوان ده‌دات بۆ به‌دیهێنانی ئامانجەکان. کاروانی ٤٧ ساڵەی ڕێبەرایەتی لە کوردستان لەسەر ئەم بنەمایە به‌ڕێوه‌چوو.
بەرخۆدانی شۆڕشگێڕی لە دژی کودەتای فاشیست و سەربازیی ١٢ی ئادار، بووە بەرخۆدانی هاوبەشی گەنجانی تورکیا و کوردستان. یەکێتیی دەنیز، یوسف و حوسێن به باشترین شێوه گوزارشتی له‌و ڕاستییه كرد. یەکێتیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، حەقی قەرار و کەمال پیر له‌نێو ڕیزەکانی پەکەکەدا بەو شێوەیە بەردەوام بوو. هاواری دەنیز، یوسف و حوسێن کە لە کاتی له‌سێداره‌دانیان دەیانگوت «بژی یەکێتیی گەلانی تورکیا و کوردستان و تێکۆشانەکه‌یان» لەسەر ئەو بنەمایە بوو.
ئێستاش یەکێتی و تێکۆشینی هاوبەشی گەل شۆرشگێڕانی تورکیا و کوردستان له‌نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) پشت بە ڕابردوویەکی وەها ده‌به‌ستێت. تێکۆشانی «تورکیای دیموکراتی و کوردستانی ئازاد» دژی ئەم فاشیزمەی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر ئەو بنەمایە به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئەو هه‌ڵمه‌تی بەرخۆدانه‌ی بە پێشەنگایەتیی لەیلا گیوڤەن و بەرخۆدێرانی ڕۆژووی مردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گه‌ش ده‌بێت و ده‌گاته سه‌رفرازیی مێژوویی.
گەلی کورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی بەم شێوەیە خاوه‌نداره‌تی له یادی دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسلان و حوسێن ئینان ده‌كات. لە مانگی ئایاردا کە مانگی شەهیدانە، ئێمە هه‌ڵمه‌تی بەرخۆدان لەسەر هێڵی سەرفرازیی بەرەو پێشەوە دەبەین. کاروانی شەهیدان کە به شوێنپێی هاوڕێ حەقی قەراردا دەڕوات، گه‌ش ده‌بێت. هاوڕێ ڕوبار (حوسێن پۆیراز) کە لە ٣ی ئایاردا شەهیدبوونیمان ڕاگەیاندبوو، لەژێر کاریگەری له‌سێداره‌دانی حوسێن ئیناندا بووه و هاتووه‌ته ڕیزی بزووتنەوەی ئازادیمان.
لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە یادی هاوڕێ ڕوبار (حوسێن پۆیراز) و هاوڕێ خەلیل موراد دەکەینەوە. هەڤاڵ ڕوبار ٤٠ ساڵ، هاوڕێ خەلیل ٣٠ ساڵ و هاوڕێ موراد ٢٠ ساڵیان له‌نێو به‌رخۆدانی پەکەکەدا به‌سه‌ربرد. هیچ هێزێکی ماددی و خۆشبژیی كه‌سه‌كی نەیانتوانیوە ئەو هاوڕێیانه لە تێکۆشان دووربخه‌نه‌وه. ئەو هاوڕێ شەهیدانە هەمیشە بەردەممان ڕووناک دەکەنەوە و پێشانگایەتیی بەرخۆدانی «گۆشەگیری دەشکێنین و فاشیزم هەڵدەوەشێنین» دەکەن. ئێمه ڕایدەگەینین کە هاوڕێ ڕوبار، خەلیل و موراد هه‌میشه لە تێکۆشانی کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیدا دەژین.
لە هەمان کاتدا بەڕێزه‌وه یادی هاوڕێ شیرین عەلەمهولی و ٤ هاوڕێی کە لە ٩ی ئایاری ٢٠٠٩ لە ئێران له‌سێداره دران، هۆزان مزگین (غوربەت ئایدن) کە لە ١١ی ئایاری ١٩٩٢ لە ته‌توان شەهید بوو و پێشەنگی پارتیی كۆمۆنیستی ئه‌ڵمان (DKP) ئوولاش بایراكتار ئۆغلوو کە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٧ لە شه‌ڕی دژبه داعش له ڕه‌قا شەهید بوو، دەکەینەوە. ڕایدەگەیه‌نین کە هاوڕێیانمان له بەرخۆدانی «گۆشەگیری دەشکێنین و فاشیزم هەڵدەوەشێنین» دەژین و ئێمە ئامانجەکانیان به‌دی دەهێنین.
s.m