پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز یەک مانگە دەستبەسەرە

نزیکەی مانگێکە زوبەیر برادۆستی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز لە باشووری کوردستان لەلایەن هێزێکی پێشمەرگەوە دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژی ٢١/تەمموزی ٢٠١٩ زوبێر محەمەدئەمین ناسراو بە (زوبێر برادۆستی)، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز لەلایەن فەرماندەیی هەڵگورد، کە هێزێکی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان عێراق-پەدەکەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

فەرماندەییەکە هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی برادۆستی ڕانەگەیاندووە و بە خانەوادەکەیان ڕاگەیاندووە کە بێدەنگ بن تا ئەوکاتەی "خۆمان ئازادی دەکەین".

ک-ش