پەیامی عەفرین بە ئامەد:بە ئەرکی خۆت ڕابە
عەفرین پەیامی ئاراستەی نەورۆزی ئامەد کرد ووتی: ئامەد پایتەختە ، بەڵام دەبێت پایتەخت دەبێت بە ئەرکی خۆی ڕابێت.
عەفرین پەیامی ئاراستەی نەورۆزی ئامەد کرد ووتی: ئامەد پایتەختە ، بەڵام دەبێت پایتەخت دەبێت بە ئەرکی خۆی ڕابێت.
لە ئامەد سەرەڕای گوشار وزەختێک کە بە ساڵانە لە سەر گەل درێژەی هەیە ، نەورۆز بە هەیبەتێکی مەزن پیرۆز دەکرێت.
دۆخی نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانە و پۆلیسی تورکیا بە دانانی بەندی کۆنتڕۆل ڕێگری لە هاتنی گەل دەکات.
گەل کەوتونەتە ناو ریزگەلیکی بە سەدام مەتری ، بەڵام گەل بە لێشاو لە گۆڕەپانی نەورۆزدان.
لە دەسپێکی مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمیی دیموکراتیک- کەجەدە ، بەردان ئوزتورک قسەت کرد و دواتر پەیامی گەلی عەفرین کە بۆ نەورۆزی ئامەدیان بەڕێ کردبو خوێندرایەوە.
بەپامەکەی گەلی عەفرین بەم ناونیشانە نێردرا بۆ نەورۆزی ئامەد.
لە شاری بەرخۆدان عەفرین بۆ گەلی ئامەدی پایتەخت
دەقی نامەکە:
ئێمە وەکو گەلی بەرخۆدێری عەفرین ، سڵاوی خۆمان ئاراستەی گەلی بەرخۆدێری ئامەد دەکەین. ئێمە گەلی کورد ، عەرەب وتورکەمان بە ساڵانێکە کە بە ئاشتەوایی و برایەتی پیکەوە ەیان دەکەین.
بەڵام نەورۆزی ئەمسال لە ژێر داگیرکاریدا دەرباز دەکەین. سوپای تورکیا لە ٢٠ چلەوە دەستی کرد بە داگیرکردنی خاکی ئێمە. ئێمە وەک گەلی عەفرین خاوەنی ڕاستەقینەی عەفرینین. سوپای تورکیا بە زۆر ئێمەی لە سەر خاکی خۆمان دەرکردووە. ئیستاکەش ئەیانەوێت کەسانێک بێننە سەر ماڵ وحاڵی ئێمە کە خەڵکی عەفرین نین و بە تەمای گۆڕینی دیموگرافیان.
عەفرین بەرەو ڕووی هێرشیکی گەورەی ناتۆ بویەوە، و گەڵی ئێمە بە قارەمانیەتی لەبەرانبەر ئەو هێرشانە بەرخۆدانی کرد. و گەلی عەفرین تا سەرکەوتنی کۆتایی بەرخۆدانی دەکات
لە کۆتایی پەیامەکەی گەلی عەفرین بۆ گەلی ئامەد هاتووە:
"دەبێت ئامەد بە ئەرکی مێژوویی خۆی ڕابێت"
دەبێت ئیدی بە ئەرکی مێژویی خۆی ڕابێت ، و هەمو مرۆڤە ئازادیخوازەکان پشتیوانی بەرخۆدانی عەفرین بکەن.
ئەگە ئێمە هەمومان یەک بگرین دەتوانین داگیرکەران لەسەر خاکی خۆمان دەر بکەین.
ئامەدی پایتەخت دەبێت بە ئەرکی مێژویی خۆی ڕابێت. هیوادارن کە بتوانین نەورۆزی داهاتو لە ناو یەکدا ودەست لەناو دەستی یەک پیرۆز بکەین.
دوای پەیامەکە گەلی عەفری ئاگری نەورۆز ڕۆشن کرا.
مەراسمی نەورۆز بەردەوامە