کەجەکە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی 'کەجەکە' پەیامێکیبە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێک-ی بلاوکردەوە و تێیدا جەژنی ڕەمەزان-ی لە جیهانی ئیسلام و گەلی کورد پیرۆز کرد.

کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لێدوانێکی نوسراوی بلاوکردەوە. کەجەکە هیواشی خواست کە جەژنی ڕەمەزان بۆ جیهانی ئیسلامیی ببێتە هۆی ئاشتی، دادپەروەریی، ئازادی، یەکسانی و برایەتی نێوان گەلان. لە لێدوانە نوسراوەکەدا هاتووە "گەلانی موسوڵمان بە کێشەی زۆر گەورەوە پێشوازی لە جەژن دەکەن. بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە گشتییش لە زۆرێک لەو هەرێمانەی کە گەلانی موسوڵمانی تێدا دەژین، شەڕ و کیشەی ئابوری و سیاسەتی ستەمکار هەیە. زۆربەی ئەو کێشانەش لە وڵاتانی سووریا، عێراق، تورکیا و کوردستاندا هەن".

لە بەشێکی تری لێدوانەکەدا هاتووە "بێگومان لەناو گەلانی موسوڵماندا، ئەو گەلەی کە مەترسی سڕینەوە و لەناوچوونی لەسەرە، گەلی کوردە. ڕەتکردنەوەی هەبوونی کوردیش لەلایەن سیستمی نێودەوڵەتیەوە، دەبێتە ئەسپاردەیەک بۆ سیاسەتی سڕینەوە و دیکتاتۆریەتی فاشیزمانەی ئەردۆغان-باخچەلی. گەلی کورد بە سەدان ساڵە دەیەوێت لەگەڵ گەلانی تورک، عەرەب، فارس، ئاشوری-سوریانی، ئەرمەنی، ئازاەری و هەموو گەلانی تری هەرێمەکە، بە شێوەی برایەتیی بژین. ئەردۆغان بە سیاسەتی نەژادپەرستانەی خۆی کە دروشمی 'یەک، یەک' دەڵێتەوە، لە ئاستی کۆمەڵکوژییدا بەرپەرچی ئەو کلتورەی برایەتی نێوان گەلان دەداتەوە".

'ئەردۆغان کوژەرە و وەسفی خۆیشی بە کوشتنی ڕۆڵەکانی گەلی کورد دەکات'

لە لێدوانەکەی کۆمیتەی گەل و باوەڕیی کەجەکە-دا، سەرنج خراوەتە سەر هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستان و تێیدا هاتووە "دوژمنایەتی ئەردۆغان و ئاکەپە دژ بە کوردان بە بێ سنوور بەردەوامە. تەنانەت لە مانگی ڕەمەزانیشدا لە کاتی بەربانگ و پارشێودا، پڕوپاگەندە بە کوشتنی ژمارەیەک لە گەنجانی کوردەوە دەکەن. ئەم دۆخە کە لە دەرەوەی پێوانە مرۆیی و ئاینیەکانە.

کۆمیتەکە دەستنیشانیشی کردووە کە ئەردۆغان کوژەرێکی وەهایە کە بە کوشتنی ڕۆڵەکانی گەلی کورد وەسفی خۆی دەکات و دەڵێت "هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ ئەوانەی کە لە کەربەلا ژن و منداڵی ساوایان کوشت".

لە لێدوانەکەدا بە بیرخراوەتەوە کە پاش جەژنی ڕەمەزان لە تورکیا و باکووری کوردستان، سندوقەکانی هەڵبژاردن دادەنرێن و تێیدا هاتووە "لەم چەند هەفتەیەی دوایدا، ئەردۆغان و ئاکەپە، لە چوارچێوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردندا، گەلەکەمانیان لە قەندیل، شەنگال و وارگەی پەنابەرانیان لە مەخموور کردووەتە ئامانج و هێرشەکانی خۆیان گەیاندووەتە ئاستێکی نوێ".

کۆمیتەکە ڕاشیگەیاندووە کە ئەردۆغان و ئاکەپە ئایین وەک ئامرازێک بەکاردەهێنن، شەڕیش لە دژی کوردان بە تاکە ڕێگا دەبینن بۆ مانەوەیان لەسەر کورسی دەسەڵات.

'هاوکاری بکوژی گەلەکەمان نەکەن'

کۆمیتەی گەل و باوەڕیەکانی کەجەکە بانگێکی وەهای لە باوەڕداران و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای تورکیا کرد: "ئەردۆغان و ئاکەپە، بۆ ئەوەی لەسەر دەسەڵاتدارێتیی بمێننەوە، باوەڕی ئێوە چەپەڵ دەکەن. لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕدا، دەنگی خۆتان نەدەن بەوان. ئەو کوردانەی کە تا ئێستا بە هۆکاری جیاواز، دەنگی خۆیان بە ئەردۆغان و ئاکەپە داوە، دەبێت چیتر دەنگی خۆیان نەدەنە بکوژی گەلەکەمان و نابێت چیتر ببنە شەریکەبەشی تاوانی ئەوان. ئێمە دەڵێین: لەئێستا بەدواوە دەنگ نەدەنە ئاکەپە و ئەردۆغان. لە کوردستان و تورکیا، هەڵوێستی هەرە ئیسلامی، هەڵویستی هەرە مرۆیی و هەرە دیموکراتی، هەڵوێست و تێکۆشانە لە دژی ئاکەپە و ئەردۆغان".

کوردستانیانی هێژا، وەک گەل ئێمە ئەمساڵ بە بەرخۆدان دەستمان بە جەژن کرد. دەسەلاتداریەتی فاشیست بۆئەوەی کوردان لەناو بەرێت، ماوەی سێ ساڵە بە سەختی هێرش دەکات. وەک دەزانرێت، داگیرکەر هەمیشە بە هاوکاری سیستمی نێودەوڵەتیی دەجوڵێتەوە و بە پشتگیریی کوردانی خۆفرۆش، هێرشی گەلی کورد دەکەن و دەیانەوێت پاکتاومان بکەن. نەخشەڕێژیی هێرش لە دژی گەلەکەمان، ئێستا لە هەر چوار بەشی کوردستان هەیە. گرنگە کە گەلەکەمان بەم ڕاستیە بزانن، لەم جەژنەدا یەکێتی خۆیان باش بکەن و لەدژی ڕژێمی فاشیست، لەهەموو بەشەکانی کوردستان تێکۆشان گەشتر بکەنەوە".

'دەبێت ئێمە باشتر خاوەنداریی لە شەهیدەکان-ی خۆمان بکەین و یادی ئەوان بکەینەوە'

لە کۆتایی لێدوانەکەی کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکەدا هاتووە "لەم جەژنەدا، پێویستە ئێمە باشتر خاوەنداریی لە شەهیدانی خۆمان بکەین و یادی ئەوان بکەینەوە. دەبێت ئێمە پشتگیریی خۆمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان بە تایبەتیی و زیندانیان بە گشتیی، بەهێزتر و باشتر بکەین. بە بۆنەی ئەم جەژنەوە، ئێمە بە ڕێزەوە بەژنمان دادەنەوێنین لەبەردەم یادی شەهیدان و جارێکی تریش دەڵێین کە ئێمە ئەو بەڵێنانەی داومانە بە دیی دەهێنین. بەم بیروباوەڕیەوە، لە کەسایەتی بنەماڵەی شەهیداندا ئێمە جارێکی تر جەژن لە هەموو کوردستانیان پیرۆز دەکەین".

ک-ش