چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له خواكورك تا ئاگری
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستان لایه‌نی كه‌م ٨ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستان لایه‌نی كه‌م ٨ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له ئاڤاشین، خواكورك، جۆله‌مێرگ و ئاگری له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام داوه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئاڤاشین زنجیره چالاكییه‌كی سابوتاژ كراوه، هه‌روه‌ها له خواكورك به‌تووندی له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن دراوه. له بازید و گه‌ڤه‌ر-یش هێزه‌كانی سوپای تورك كراونه‌ته ئامانج.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا-دا، له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام دا:
له ئاڤاشین ٢ سه‌رباز كوژران
ڕۆژی ٢٦ی حوزه‌یران\٥ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٢ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له دژی یه‌كینه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له ده‌وروبه‌ری گردی خوه‌دێی ناوچه‌ی ئاڤاشینی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ده‌گه‌ڕان، زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییانه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو. دوای چالاكییه‌كه سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراو و برینداره‌كانی به كۆپته‌ری سكۆرسكی له ناوچه‌كه گواسته‌وه.
ڕۆژی ٢٧ی حوزه‌یران\٦ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٩:٤٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له گردی شه‌هید عه‌لی شێر-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوون چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمن درا و له گرده‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ئاگر له گرده‌كه كه‌وته‌وه و نزیكه‌ی نیو كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ندین سه‌رباز كوژران و بریندار بوون به‌ڵام ژماره‌یان نه‌زانرا.
له خواكورك ٣ سه‌رباز كوژران
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٩ هێزه‌كانمان له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له ده‌وروبه‌ری گردی شه‌هید ساریا-ی هه‌رێمی خواكورك جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. به‌تووندی له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ٣ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. سوپای توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ڵگرته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌مه‌كی به تۆپ و هاوه‌ن هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كه. له ئه‌نجامدا ئاگر له دارستانه‌كه كه‌وته‌وه.
له بازید ٣ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌رده‌وامه، ڕۆژی ٢٦ی حوزه‌یران\٥ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٤ سه‌ربازگه‌ی سه‌رێكانیی سه‌ر به شاری بازید-ی پارێزگه‌ی ئاگری-یان كرده ئامانج. سه‌ركه‌وتوانه له سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌كه درا و ٣ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌شیان بریندار بوو.
هێرشی ئاسمانی دژبه هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا
ڕۆژی ٢٨ی حوزه‌یران\٧ی پووشپه‌ڕ له‌نێوان كاتژمێر ٧ و ٧:٣٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌ی خنێره-ی هه‌رێمی خواكورك-یان كرد له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. له‌م بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.
ڕۆژی ٢٧ی حوزه‌یران\٦ی پووشپه‌ڕ له‌نێوان كاتژمێر ١٨:٣٠ و ١٩:٣٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له چیای كورته‌ك-ی هه‌رێمی قه‌ندیل بۆردومانی دوو ئۆتۆمبێلی سیڤیلیان كرد. له ئه‌نجامدا عه‌بدوڵا عه‌لی مینه و كچ و كوڕێكی به ناوی كوردستان و هه‌ریاد ژیانیان له‌ده‌ست دا. ٥ هاوڵاتیی سیڤیلیش بریندار بوون.
ماوه‌یه‌كه سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له باشووری كوردستان دژی هاوڵاتییانی سیڤیل هێرشی دڕندانه ده‌كات. ده‌وڵه‌تی توركی سه‌ركوتكار كه ئامانجی داگیركردنی هه‌موو باشووری كوردستانه له دژی گه‌له‌كه‌مان و به‌هاكانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێرش ده‌كات. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌وڵه داگیركارییه‌كانی به ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی جه‌نگی و به‌ئه‌نقه‌ست شوێنی هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج و به‌شێوه‌یه‌كی پیلانڕێژكراو هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كوژێت.
پێشتر زۆر كۆمه‌ڵكوژیی وه‌ها كراون. دوایین جار له ٢٦ی حوزه‌یران\٥ی پووشپه‌ڕ له گوندی گۆشین-ی هه‌رێمی خواكورك بۆردومانی دوو ئۆتۆمبێلی سیڤیل كرا. له ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی سیڤیل شه‌هید بوو و ٣ هاوڵاتیی سیڤیلی دیكه‌ش بریندار بوون. له چیای كورته‌كی قه‌ندیل-یش هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی چووبوونه نێو كێڵگه‌كانیان و كۆمه‌ڵكوژیان كردن.
زیهنیه‌تی فاشیست كه ٢١ی ئابی ٢٠١١ له هه‌مان ده‌ڤه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كۆمه‌ڵكوژ كرد، جارێكی دیكه له خێزانێكی دیكه‌ی دا و ٣ هاوڵاتیی سیڤیلی شه‌هید كرد كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمه‌ڵكوژ كران خه‌ڵكی ئێمه‌ن كه چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه بۆ بژێویی خۆیان كشتوكاڵیان ده‌كرد. به‌م هێرشانه ده‌بینرێت كه ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له هه‌ر پارچه‌یه‌ك بێت گه‌لی كوردستان وه‌ك دوژمنی خۆی ده‌بینێت. له‌و چێوه‌یه‌دا سیاسه‌تی چاوترساندن، داپڵۆسین و له‌ناوبردن به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌م زیهنیه‌ته كه جگه له مردن هیچ شتێك بۆ كوردان به ڕه‌وا نابینێت، بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی دژبه گه‌له‌كه‌مان هه‌بوونی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ده‌كاته بیانوو و هه‌وڵ ده‌دات به‌م شێوه‌یه ڕه‌وایه‌تی به كۆمه‌ڵكوژی بدات. له‌و شوێنه‌ی كۆمه‌ڵكوژی لێ كرا هیچ جموجۆڵێكی گه‌ریلاكانی ئێمه‌ی لێ نییه. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه هه‌موو جارێك ستایشی فڕۆكه سیخووڕییه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌كات، چاودێری ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌كرد كه ده‌چوونه نێو باخه‌كانیان. هه‌رچه‌نده ده‌یزانی كه هاوڵاتیی سیڤیلن، به‌ڵام به‌ئه‌نقه‌ست كۆمه‌ڵكوژی كردن. ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه وه‌ك ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و سوپای تورك پێناسه ده‌كه‌ن، له هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌دان و ڕێ بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌كان خۆش ده‌كه‌ن. هه‌ر زیهنیه‌تێك له دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست نه‌وه‌ستێته‌وه هاوبه‌شه له‌م تاوانه.
له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا ده‌یان هاوڵاتیی ئێمه له لایه‌ن سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه كوژراون. ئه‌ركی سه‌ره‌كیی هه‌موو وه‌ڵاتپارێزانه كه تۆڵه‌یان بكه‌نه‌وه. پێویسته بزانرێت كه ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی كوردستان خوێنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌مان كه كوژراون له عه‌رد نامێنێته‌وه و به‌تووندترین شێوه تۆڵه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌ره‌خۆشی
ئێمه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵا عه‌لی مینه، كوردستان عه‌بدوڵا و هه‌ریاد عه‌بدوڵا ده‌كه‌ین و داوای شیفا بۆ برینداران ده‌كه‌ین. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان تێكۆشان سه‌رخه‌ین و تۆڵه له كوژه‌ره‌كان بكه‌ینه‌وه.
s.m