ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌كانی شه‌مزینان و چه‌لێ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاكیی گه‌ریلاكان له شه‌مزینان كۆنترایه‌ك (ئه‌ندامی هێزی دژه‌گه‌ریلا) كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه. هه‌روه‌ها له گردی ستوونا-ی سه‌ربه ناوچه‌ی چه‌لێ چه‌ندین سه‌رباز كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، ڕۆژی ٢٣ی ته‌مووز\١ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٦:٤٥ له دژی ٢ ئۆتۆمبێلی كۆنترا كه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ به‌ره‌و گردی هاروونا ده‌چوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێك تێكشكێنرا و ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ش گورزی لێ درا. هه‌روه‌ها كۆنترایه‌ك كوژرا و ٢ كۆنترای دیكه‌ش بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر شوێنی چالاكییه‌كه و ده‌وروبه‌ری به چه‌كی قورس گوله‌باران كرد. یه‌كینه‌كه‌مان كه چالاكییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌وه شوێنی خۆی.
له چه‌لێ له داگیركه‌ران درا
كاتژمێر ١٢:١٠ی شه‌وی ٢٣ی ته‌مووز\١ی گه‌لاوێژ هێزه‌كانمان له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له گردی ستوونا-ی سنووری ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ بوون، چالاكییه‌كیان ساز كرد. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ر و باره‌گه‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی دوژمن ڕوون نه‌بوویه‌وه.
دوو شوان له‌لایه‌ن سه‌ربازانی توركیا كوژران
ڕۆژی ٩ی ته‌مووز سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له بناری چیای فلا-ی ده‌ڤه‌ری به‌ستا-ی شه‌رناخ دوو شوانیان به ناوه‌كانی ڤالی چه‌ڤیك و حه‌كیم ده‌میر كوشت. هه‌ردوو هاوڵاتییه‌كه‌مان كه خه‌ڵكی گونده‌كانی بیریان و كڕۆنێ بوون، به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن سه‌ربازانی فاشیسته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژران. هێزه كوژه‌ره‌كان له ڕێی مێدیای ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌وڵیان داوه ئه‌م تاوانه دژه مرۆڤایه‌تییه بخه‌نه ئه‌ستۆی هێزه‌كانمان. به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی داگیركه‌ره‌وه ئه‌نجام دراوه. پێویسته گه‌له‌كه‌مان و ڕای گشتیی دیموكراتی به‌و هه‌واڵانه بڕوا نه‌كه‌ن كه به ئامانجی شه‌ڕی ده‌روونی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
s.m