چالاکی مانگرتن لەخواردن بەشیوازی خولی کە بۆکۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبوڵائۆجالان لە ناوەندی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی مەخموورلە ڕۆژی ١٥٤ هەمینی خۆیدا بە بەشداری گروپێکی ٥٢ بەردەوامە.
هەروەها فادیلە تۆک، ئەندامی کۆردیناسیۆنی مەجلیسی ژنانی عەشتار لە مەخموور، بە هەمان ئامانج ماوەی ١١٩ ڕۆژە بە شێوەی بێسنوور مانی لە خواردن گرتووە و بە پێداگرییەوە بەردەوامی بە چالاکییەکەی دەدات.
مەراسیمی گروپ گۆڕین بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر لێدوانێک بۆ پشتیوانی دایکانی لەچک سپی لەلایەن نوران سەزگین ئەندامی ئەنجومەنی کوریناسیۆنی عەشتارەوە خوێندرایەوە.
لە لێدوانەکە هاتووە،ئامانجی چالاکیی ئێمە شکاندنی گۆشەگیرییە، چالاکییەک کە بە پێشەنگایەتی ژن لە هەموو کوردستان و جیهان بڵاو بووەتەوە، گەیشتووەتە ئاستی مردن، بۆیەش دایکانی لەچک سپی چالاکییان دەستپێکرد، ئێمەش وەک دانیشتووانی مەخموور پشتگیرییان دەکەین.
دوای لێدوانەکە، خەبات ماناک لەسەر ناوی گروپی ٥١ـەم قسەیکردو، وتی: دڵنیایین کە بەبەرخۆدانی مانگرتووان ئەو گۆشەگیرییە دەشکێت، لە کەسایەتی شەهید حەقی قەرار هەموو شەهیدانی مانگی ئایاربەبیردێنینەوە و خەباتیان بەرزڕادەگرین.
ک-ش