چالاکی مانگرتن لەخواردن لە باشوری کوردستان بەردەوامە

چالاکییەکانی مانگرتن لەخواردن لە هەولێر لە رۆژی ١٨٤، سلێمانی ١٦١، کەلار ٨٩، مەخموریش ١٥٨ دایە، هەروەها مانگرتنی 'رۆژووی مردن'ی مەروان مەمدوح ئۆزدەمیریش لە رۆژی ١٠یەم دایە.

چالاکی مانگرتنی بێسنوور لە هەولێر، سلێمانی، کەلار و مەخمور بە بڕیاری پتەوەوە بەرداوەمە.

هەولێر

چالاکی مانگرتنی بێسنوور کە لە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان – HDP لە هەولێری باشوری کوردستان لە ١٣ی تشرینی دووەم/٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو کە بێسنوور دەستیپێکردووە، تا ئێستاش بەردەوامە. مانگرتنی بێسنووری ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەی هەولێر 'ناسر یاگز'یش لە رۆژی ١٨٤ەمین دایە، چالاکییەکە بە بەشداریی گروپی ٩٢ەمین بەردەوامە.

گرفتە تەندروستییەکانی یاگز وەکو سەرئێشە، بینین، خەوزڕان، بێتاقەتی و دابەزینی فشاری خوێن سات لەدوای سات زیاتر دەردەکەون.

یاگز ٢٦ی شوبات/٧ی رەشەمە لە رۆژی ٩٨ەمی مانگرتنیدا، ١ی کانوونی دووەم/ ١١ی بەرفرانبار کە لە رۆژی ٧٣ەمینی مانگرتنەکەی بوو دواجاریش لە ٣ی ئایار/٣ی بانەمەڕ ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، بەڵام هیچ جار لەم جارانە یاگز چارەسەری قبوڵ نەکرد و بە بڕیارێکی پتەو لە چالاکی خۆی لە ناوەندی هەدەپە بەردەوامە.

سلێمانی

چالاکی مانگرتن کە لە کۆمەڵەی کرێکارانی مەزۆپۆتامیا لە سلێمانی بۆ لابردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە و هەردوو رۆژ جارێک بە نۆرە دەگۆڕدرێت، لە رۆژی ١٦١یەمین دا بەردەوامە، چالاکییەکە بە گروپی ٨١ەکەمین و بە بڕیارێکی پتەو بەردەوامە.

رۆژووی مردن

لە ١٤ی ئایار/ ٤ی بانەمەڕیش، گەنجێکی خەڵکی جۆلەمێرگ بەناوی مەروان مەمدوح ئۆزدەمیر لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان دەستی بە چالاکی 'رۆژووی مردن' کرد. بەرخودانی ئۆزدەمیر لە رۆژی ١٠یەمدا بەردەوامە.

كه‌لار

مانگرتنی ئەندازیار هەرێم مەحمودیش لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە باشووری کوردستان لە رۆژی ٨٩ەمین دایە.

مه‌خموور

چالاکی مانگرتنی بێسنوور کە لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بۆ لابردنی گۆشەگیریی قورسکراو لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەر سێ رۆژ جارێک دەگۆڕدرێت لە رۆژی ١٥٩یەمین دایە و بەردەوامە.

هەروەها چالاکی ئەندامانی دەستەی ئەنجومەنی عەشتار 'فەدیلە تۆک'یش بە ئیرادەیەکی پتەو لە رۆژی ١٢٤دا بەردەوامە.

ک-ش