چالاکی مانگرتن لەخواردن لە باشووری کوردستان بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لەخواردن دژبە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان کە لەچەندین شارو ناوچەی باشووری کوردستان دەستپێکردووە بە ورەیەکی بەرزەوە بەردەوامە.

چالاکی مانگرتن لەخواردنی ناسریاگز١٦٠ ڕۆژ، ئەندازیارهەرێم مەحموود ٦٥ ڕۆژ و فەدیلە تۆک ١٠٠ ڕۆژە بەردەوامە.

بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردن دژبەگۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، ماوەی ١٦٠ ڕۆژە لە نوێنەرایەتی هەدەپە لەشاری هەولێری باشووری کوردستان بەردەوامە، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، لەبارەگای نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان، گروپێکی ٨٠ هەمین لە چالاکانی کورد ، دژی گۆشەگیریی سەرعەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەستیان بە مانگرتن کرد.

چالاکی مانگرتن لەخواردنی ناسریاگز لەڕۆژی ١٦٠ هەمینی خۆیدایە و بە بڕیارداییەوە بەردەوامە. گروپی ٨٠هەمین پێکهاتوون لە ئەندامانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان.

لەشاری سلێمانی ولە کۆمەڵەی کرێکارانی مەزۆپۆتامیا لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەڕۆژی ١٣٧هەمینی خۆیدایە، ئەمڕۆ گروپی ٦٩هەم بەشدارییان لە مانگرتنەکەدا کرد.

لە شاری کەلاری سەربە ئیدارەی گەرمیان هەرێم مەحموود ماوەی ٦٥ڕۆژە لەمانگرتندایە.

چالاکی مانگرتن لەخواردن لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەکەمپی پەنابەرانی شەهید ڕووستەم جوودی(مەخموور) ماوی ١٣٥ رۆژە بەردەوامە. هەروەها چالاکی مانگرتن لەخواردن دژبەگۆشەگیری ئۆجالان لەلایەن فەدیلە تۆک ئەندامی مەجلیسی عەشتار ١٠٠ ڕۆژی تێپەڕاند.

ک-ش