چالاکێکی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە

عەلی بەدرخانی، چالاکی سیاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەندکراوە،چەند ڕۆژێکە مانی لە خواردن گرتووە.

 

عەلی بەدرخانی زیندانی سیاسیی کورد، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە ئازار و ئەشکەنجەکانی پاسەوانەکانی زیندان و گواستنەوەی بۆ بەندێکی دیکە بەبێ هۆکار، لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە مانی لە خواردن گرتووە.

عەلی بەدرخانی ناسراو بە "شوان"ە، هەڵگری ناسنامەی هەردوو وڵاتی ئێران و عێراقیە.

بەدرخانی لە ساڵی ٢٠٠٤دا دەستگیرکرا، پاشان بە دانانی بارمتە ئازادکرا و لە ساڵی ٢٠١٦دا دادگایی کرا، دادگا بە تۆمەتی "جووڵانەوە لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی" سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

بەدرخانی لە ساڵی ٢٠١٧وە ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ورمێ کرا بۆ ئەوەی سزاکەی جێبەجێ بکرێت.

ک-ش