چیرۆکى شەڕژن...
شەڕژن بۆتان یەکێک لەو ژنانە بوو، کە لە شەنگالەوە تاوەکو بۆتان بە رۆحی بەرخودانەوە باڵی گرت و تێکۆشا.
شەڕژن بۆتان یەکێک لەو ژنانە بوو، کە لە شەنگالەوە تاوەکو بۆتان بە رۆحی بەرخودانەوە باڵی گرت و تێکۆشا.
شەڕژن هەرەکۆڵ یەکێک لە رۆڵە فیداکارەکانى گەلی کورد بوو، کە لە شەنگالەوە تاوەکو مەخمور، لە کەرکوکەوە تاوەکو ئامەد بەشداری بەرخودانى ئازادی بوو و تێکۆشا.
شەڕژن ساڵی ٢٠١٣ بەشداری رێزەکانى گەریلا بوو. شەڕژن دەیوت "لە ناو ژیانى گەریلادا ئەوەى زۆرترین کاریگەریى لەسەر من دروستکرد، گەرموگوڕی و بەهێزیى هاوڕێیەتى بوو. کاتێک هاوڕێیەتى و جوانیی چیا ئاوێتەى یەک دەبن ئەو کاتە تەمەن و ژیان کۆتاییان پێنایەت".
بۆ گەریلا هەموو شوێن و ناوچەیەک، شوێن و ناوچەى بەرخودان و بونیاتنانى ژیانێ نوێیە. بۆ سڕینەوەى ئەو سنوورە دەستکردانە لە هەموو شوێنێکى کوردستان تێدەکۆشن. شەڕژن کاتێک خۆی گەیاندە شەنگال وتی "کاتێک دەستکرا بە کۆمەڵکوژکردنى گەلی شەنگال لەسەر بانگەوازی رێبەر ئاپۆ گەریلاکانى ئازادی هاتن بۆ شەنگال. ئێمە لە شەنگال جارێکیتر ئەوەمان بینی، کە تێکۆشانی دوو هێڵ لەوێ هەیە. یەکێکیان هێڵی خیانەت و ئەوەى تریان هێڵی بەرخودان. هاتنى ئێمە بۆ شەنگال ئومێد و هیوای لە ناو گەلدا ئافراند. خۆی لە خۆیدا ئێمە هێزی پاراستنى گەلی کوردستانین. پاراستنى کۆمەڵگەى ئێزدیمان ئەرکی ئێمەیە".
رێپێوانى گەریلایى قەت کۆتایى پێنایەت، لە ناوچە جیاجیاکان و بۆ هەمان ئامانج بەردەوامیى هەیە. شەڕژن لە دواى شەنگال خۆی گەیاندە بۆتان، ئەو ناوچەیە کە داستانەکانى قارەمانیى تیادا تۆمار کراون. پێش ئەوەى دەست بە گەشتەکەى بەرەو بۆتان بکات وتی "لە باکووری کوردستان ھێرشەکان بەردەوامییان هەیە. کۆرپەڵەى ناو سکی دایکەکان دەکوژرێن. بەشداریکردن لە تێکۆشان لە باکووری کوردستان حەماسەتێکى گەورەى بۆ ئێمە ئافراندووە. بە رەق و توڕەییەکى گەورەوە تۆڵە لە دوژمن دەکەینەوە. هەروەها بە حەماسەتێکى گەورەی تێکۆشانەکەمان بەشداری شۆڕشی باکووری کوردستان دەبین".
شەڕژن ساڵی ٢٠١٧ لە چیاکانى بۆتان چووە ریزى کاروانى شەهیدانەوە.
ژ.ت