چەتەکانی داعش لە مەخمور هێرشێکیان ئەنجامدا
چەتەکانی داعش لە نزیک ناوچەی مەخموری سەر بە موسل، هێرشیان کردە سەر یەکەیەکی سەربازی سوپای عیڕاق.
چەتەکانی داعش لە نزیک ناوچەی مەخموری سەر بە موسل، هێرشیان کردە سەر یەکەیەکی سەربازی سوپای عیڕاق.
هێزێکی پێشمەرگە، کە لەنزیک ئەو هێزەی سوپای عێراق بووە، لەگەڵ هێزەکەی عێراق ڕووبەڕووی چەتەکانی داعش بوونەتەوە و بە پێی زانیاریەکان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پێکدادان بەردەوامە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتوون، چەكدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە مەخمور هێرشیان كردووەتە سەر یەکەیەکی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی باشووریش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، لەئێستادا پێكدادان لەنێوانیاندا بەردەوامە و تا ئێستا زیانەکان نەزاندراوە.
ز.ش