ڕژێمی ئیمڕالی و ئۆجالان -١٨-
لە ١٧ی شوباتی ١٩٩٩دا دورگەی ئیمڕالی بووە هەرێمێکی سەربازی قەدەغەکراو. لە دورگەکە ستاتوی 'زیندانی تاکەکەسی' بۆ ڕێبەری گەلی کورد دروستکرا کە ڕێبەر ئاپۆ وەک 'تابوت' لەقەڵەمی داوە.
لە ١٧ی شوباتی ١٩٩٩دا دورگەی ئیمڕالی بووە هەرێمێکی سەربازی قەدەغەکراو. لە دورگەکە ستاتوی 'زیندانی تاکەکەسی' بۆ ڕێبەری گەلی کورد دروستکرا کە ڕێبەر ئاپۆ وەک 'تابوت' لەقەڵەمی داوە.
سەرلەبەیانی ١٦ی شوباتی ١٩٩٩ گەلی کورد بە تۆڕەییەکی گەورەوە لەخەو هەستا. هەموو بەها نووسراو، زارەکی و یاساییەکانی مڕۆڤایەتی پێشێلکرابوون و ئەندازیاری شۆڕشی کوردستان، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرابوو. گەلی کورد کاتێک ئەو دیمەنەی بینی، ڕژانە ناو گۆڕەپانەکان. هەموو کەسانی دەرەوەی کوردستانیش لە بەرانبەر نوێنەرایەتی هێزە پیلانگێڕەکان دەستیان بە چالاکی کرد. دوای ئەوەی ٤٨ ڕۆژ بەسەر ١٥ی شوباتدا تێپەڕی، دەستەی سەرۆکایەتی پەکەکە لە ١٨ی شوباتی ١٩٩٩دا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. ئەوەش وەک یەکەم ڕاگەیەنراوی دەستەی سەرۆکایەتی پەکەکە بوو کە ئیدی چەندین ساڵ باری شۆڕش و تێکۆشانی خستە سەر شانی.
"پەیامی پارت و گەلەکەمان زۆر ئاشکرایە. پەکەکەیەکی بێ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەریەکی بێ پەکەکە هیچ کاتێک، لە هیچ دۆخێکدا پەسەند نییە. تاکە وتەبێژ، سیاسەتمەدار و موخاتەبی چارەسەری سیاسی دۆزی کورد، پەکەکە، ڕێکخستنەکانی سەر بە پەکەلە و گەلە وڵاتپارێزەکەمان یەک کەسە، ئەویش ڕێبەر ئاپۆیە. لە دەرەوەی ئەوە، هەمموو ڕێکخستن و گەلەکەمان، لەژێر ناوی ئەم ڕێبەرتیە فیدایین. ئەوانەی دەیانەوێت پەیوەندی لەگەڵ ئێمە و پارتەکەمان دروست بکەن، پێویستە پەیوەندی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ببەستن. ئەوانەی دەیانەوێت دۆزی کورد چارەسەر بکەن، پێویستە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەدوای چارەسەریدا بگەڕێن. جگە لەوە هیچ چارسەری، موخاتەب نییە و گەڕان بەدواشی لەخۆڕایە. هەموو ئەندامانی پارتی، سوپا و بەرەکەمان و کوردانی وڵاتپارێز بە هەموو شێوەیەک وابەستەی ئەم ڕاستیەن. تا چارەسەریەک بەم شێوەیە دروست دەبێت، بە تەنها وەک فیدایی دەژین و ئەرکی فیدایی خۆیان جێبەجێ دەکەن."
لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٩دا کاتێک بازنەی دەوری ڕێبەر ئاپۆ تەسککرابووەوە و قۆناغی کۆتایی پیلانگێڕیەکە ئامادە دەکرا و ئۆجالان ڕادەستی دەوڵەتی توورک کرا، پەکەکە لە چیاکانی کوردستان شەشەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا. عەبدوڵلا ئۆجالان جارێکیتر وەک سەرۆکی گشتی هەڵبژێردرا. ئەنجامی کۆنگرەکە لە ٥ی ئازاری ١٩٩٩دا بە ناوی 'کۆنگرەی سەرفرازی، وڵامێکە بۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی' ڕاگەیەنرا. لە ڕاگەیەنراوەکەدا بانگەوازی بۆ گەشکردنی سەرهەڵدان و بەرخۆدانی گەلی کورد کرا.
"ئیمپریالیزمی ئەمریکا، سیهیۆنیزمی ئیسرائیل و فاشیزمی تورک و هەموو هێزە نێودەوڵەتیەکان، بە بەکارهێنانی هەندێک لایەنی خیانەتکاری کورد، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا دەستیان بە پیلانگێڕی کرد. ئەم پیلانگێڕیە بەپێی هیچ چوارچێوەیەکی یاسایی، ئەخلاقی و پێوانەی مرۆڤایەتی نییە. لەگەڵ ئەوەی ڕێبەرایەتی پارتەکەمان تێکۆشانێکی بەهێز و بە بڕیاری بەڕێوە بردبوو، ئەم پیلانگێڕیە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە چالاکیەکی چەتەگەری گەیشتە ئەم قۆناغە. هێڵێ تێکۆشانی ڕێبەرتی پارتەکەمان و گەڕان و هەوڵەکانی بۆ چارەسەری سیاسی بۆ دۆزی کورد، ڕووبەڕووی میتۆدێکی نامەرد هات. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە ڕووداوێکی قوڵە لە مێژوودا. لەگەڵ ئەوەش ڕاستی جیهان لەدژی مافەکانی گەلی کورد، دوژمنایەتی ئەمریکا و دووروویەتی ئەوروپا بە ئاشکرایی دەرکەوتن.
ئێمە داوا لە هەموو گەلەکەمان لە باکووری کوردستان و شارە گەورەکانی تورکیا دەکەین کە بۆ هەڵوەشاندنی سیستمی دەوڵەتی تورک ڕاپەڕن و تێبکۆشن. بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات ئەوەیە کە بەردەوامی بە چالاکیەکانیان بدەن، پشتگیری لە ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشان لە باکووری کوردستان بکەن. گەنجانی کوردیش پێویستە لە هەموو گۆڕەپانێک لەم تێکۆشانەدا جێی خۆیان بگرن و بەشداری لە سوپای گەریلا ببن."
یاسا و قەدەغە تایبەتەکان
بانگەوازی کۆنگرەکە لە ماوەیەکی کەمدا لەناو هەموو گەلی کوردستاندا وڵامی خۆی بینیەوە، ژنان و پیاوان، گەنجان پۆڵ پۆڵ ڕوویان کردە چیاکانی کوردستان. لەناو گەریلادا 'نەوەی ١٥ی شوبات' دەستیپێکرد. پەکەکە قۆناغێکی مەترسیداری تێپەڕاند، دەوڵەتی تورکیش یاسای تایبەتی بۆ ئیمڕالی دەرکرد. دوای ئەوەی ئۆجالانیان بۆ ئیمڕالی برد، ئەنجومەنی وەزیرانی تورک لە ١٧ی شوباتی ١٩٩٩دا بە بڕیاری ژمارە ١٩٩٩/١٢٤٠٨ دورگەکەی وەک هەرێمی قەدەغەی زەمینی، ئاسمان، دەریایی ڕاگەیاند. دواتر ڕژێمی ئەنقەرە هەموو دەستوور و یاساکانی خۆی پێشێل کرد، هەموو بڕیارەکانی زیندانی ئیمڕالی لە وەزارەتی داد سەندرایەوە و لەسەر ناوی ناوەدنی بەڕێوەبەرایەتی قەیران، بڕیارەکانی ڕادەستی نووسینگەی ڕاگەیاندنی قەیرانی بەندەری مودانتیا کران.
هاتوچۆ بۆ دورگەی ئیمڕالی لە لایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی قەیرانی بەندەری مودانتیا ڕێکدەخرا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی ڕادەستی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی سەرۆککۆماری کرا. لە خاڵی ٤/ج بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی سەرۆکوەزیری ئاماژە بەوەدەدرا کە 'ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی سەرۆکوەزیری' لەژێر سەقفی سکرتێری گشتی دەستەی ئاسایشی نەتەوەییدا ناوەندێکە و فەقەرەی ٢ی خاڵی سێیەمیش باسی لەوەی دەکرد کە ' سکرتێری گشتی دەستەی ئاسایشی نەتەوەی، بەردەوامی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی قەیران، ئاگاداری هەموو یەکەی ناو سیستمە و بەرپرسیارە."
بەم شێوەیە سکرتێری گشتی دەستەی ئاسایشی نەتەوەیی کە تا ساڵی ٢٠٠٤ کە سەربازی پەروەردە دەکرد، ئەرکی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی ناوەندی بەڕێوەبەری قەیرانی سەرۆکوەزیری لە ئەستۆ بوو و ببووە بەرپرسی دورگەی ئیمڕالی. هەموو بریارەکان لەبارەی ئیمڕالی لە دەستی سەربازانی تورک و لە لایەکی ترەوە لە لایەن ستاتوی 'زیندانی تاکەکەسی' دەردەکران و لە هەموو پێوانەیەکی مەدەنی شوورابوونەوە. لە ئیمڕالی ستاتویەکی تایبەت و ڕێوشوێنی ئەمنی تایبەت هەیە. نزیکبوونەوە لە دووری ٥ میل لە ئاسمان و دەریاوە قەدەغەیە و لە چوارچێوەی ستاتوی هەرێمی قەدەغەی سەربازیدایە.
دەوڵەتی تورک یاساکانی خۆشی پێشێل کرد
دورگەی ئیمڕالی و زیندانەکەی لە ١٦ی شوباتی ١٩٩٩تا ئێستا لەژێر دۆخی 'دۆخی قەیران' کە بە تەنها لە کاتی شەڕ، کارەسات و بوومەلەرزەدا لە هەرێمێک ڕادەگەیەنرێت، بەڕێوە دەبرێت. دۆخی قەیران کە چەندین ساڵە بەردەوامە، بە پێی یاساکانی دەوڵەتی تورک پێویستە دەزگایەکی ڕاوێژکاری بێت، بەڵام ئەرکی بەڕێوەبەری و ڕێکخستنی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی سەرۆکوەزیریی سکرتێری گشتی دەستەی ئاسایشی نەتەوەیی پێدرا و بووە بەڕێوەبەرایەتی. دۆخی نائاساییان بەسەر ئەم یەکەیەدا سەپاند و کردەوە و بڕیارەکانی لە ژێر کۆنتڕۆڵی دادگا دەرهێنرا. ئەم دەزگایە کە دەتوانێت هەموو بڕیارێک لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردەوە بدات، هیچ بەرپرسیاریەکی یاسایی نییە.
لە فەرمیەتیشدا بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی و کارمەندانی دورگەکە سەر بە وەزارەتی دادی دەوڵەتی تورک و بە شێوەیەکی تر سەر بە سەرۆکایەتی گشتی سوپای دەوڵەتی تورکن. لەبەرئەوەی ڕژێم لە ئیمڕالی لەلایەن ناوەندی قەیرانەوە بەڕێوە دەبرێت، ئیمڕالی ڕاگەیاندنی دۆخێکی نائاساییە. بەپێ بەندی ٣ی خاڵی ١٥ی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ڕژێمی ئیمڕالی کە لە دەرەوەی جاڕنامەکەدایە پێویستە بە سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەوروپا ڕابگەیەنرێێت، بەڵام تا ئێستا دەوڵەتی تورک هیچ شتێکی بەم شێوەیەی ڕانەگەیاندووە.
هێرشی نەژادپەرستی لەدژی پارێزەران
کاتێک ئۆجالانیان بۆ ئیمڕالی نارد، تێگەیشت کە ئەو گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ڕژێم کە بەو شێوەیە لەسەری هەیە کە نمونەی لە جیهاندا نییە و پیلانگێڕیە ڕاستەقینەکە لەو کاتەدا دەستیپێکرد. بە پیلانگێڕێ دەوت، "دەیانەوێت گەلان بە دەستی یەکتری قڕ بکەن." ڕێبەری گەلی کورد مەترسیەکەی بینی و مۆدێلی چارەسەری بۆ بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیاند. لە مۆدێلەکەدا بە ناوی 'کۆماری دیموکراتک' داوای قبوڵکردنی مافە دیموکراتیەکان دەکرا، داوای هەنگاوی کەلتوری دەکرا و یاسای بەشداریکردنی کۆمەڵگا هەمواربکرێتەوە و کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت.
ڕێبەری گەلی کورد لە لایەکی تر هەوڵیدا پڕۆسەی ئاشتی و دیالۆگ دەستپێبکات و دەیوت، "پێویستە گەلی کورد ئازاد بێت و ڕێگای ژیان پێکەوە دیار بکرێت" لەو کاتەدا دەستەی سەرۆکایەتی پەکەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:
"هەموو ڕاگەیەنراو و لێدوانەکانی ڕێبەری پارتەکەمان بۆ گەل و پارتی فەرمان و تەعلیماتن. تا پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەمان و گەلەکەمانەوە هەبێت، شیکاریەکانی ڕێبەرمان، فەرمانن و جێبەجێ دەکرێن. ئەگەر پەیوەندی ڕێبەرتی پارتەکەمان لەگەڵ پارت و گەل بچڕا، هیچ قسە و لێدوانێکی لەسەر ناوی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندی بە ئێمە و ڕێبەرایەتی پارتەکەمانەوە نابێت. ئێمە دۆخێکی بەو شێوەیە قبوڵ ناکەین."
گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی لە دەوری ئۆجالان ببوون بە بازنەیەک و ئەوەش تەڵەکەبازیەکانی هێزە پیلانگێڕەکانی تێکدا. لە تورکیا و باکووری کوردستان و زۆر شار بە دەیان پارێزەر بۆ بەرگریکرد لە ئۆجالان دەستیان بە هەوڵدان کرد و سەردانی دادگایان کرد. ١٦ پارێزەر لە لایەن خانەوادەی ئۆجالانەوە ئەرکدار کران و لە ٢٢ی شوباتی ١٩٩٠ بۆ چاوپێکەوتن سەردانی دادگای ئاسایشی دەوڵەتیان کرد. ئەنجامی سەرەتایی بەرخۆدانی ناوخۆ و دەرەوە دەرکەوت، دەوڵەتی تورک ڕێگەیدا لە ٢٥ی شوباتی ١٩٩٩ پارێزەران سەردانی ئیمڕالی بکەن. لەو کاتەدا نەژادپەرستانی فاشیمی تورک زۆر ببوون، کاتێک گروپی پارێزەران ویستیان بچنە موودانیا و لەوێوە بچنە ئیمڕالی، نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر پارێزەران.
پارێزەران لەژێر هێرشەکاندا چوونە ئیمڕالی و ستراتیژی سەردەمی نوی و پەیامی ئاشتی ڕێبەری گەلی کوردیان بڵاوکردەوە. لە شارە گەورەکانی تورکیا چالاکی و خۆپیشاندان ئەنجامدرا. لە ١٣ی ئازاری ١٩٩٠ دا لە ماڤی چارشی کادکۆی ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدرا و بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا. ڕێبەری گەلی کورد لە ١٧ی ئازاری ١٩٩٠ دا لەگەڵ پارێزەرانی کۆبووە و داوای کرد چالاکی توندوتیژی کۆتاییان بێت.
تا ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە تەنها نەخۆشی سینۆزیتی هەبوو
تا ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە تەنها ئۆجالان نەخۆشی سینۆزیتی هەبوو. بەڵام لەناو بارودۆخی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و بەتەنیا هێشتنەوەی ئیمڕالیدا تووشی چەندین نەخۆشێ تر بوو. لەبەرئەوەی ئیمڕالی بۆ گەلی کورد و ڕێبەرەکەی وەک 'مردنێکی لەسەرخۆ کە چاوەڕێی کاتی دەکرد' ڤوو. بەڵام ئەو پیلانانەش سەرنەکەوتن. گەلی کورد بۆ ئازادی و تەندروستی ڕێبەرەکەی لە زستانی ١٩٩٩ەوە و تا ئێستا لەناو بەرخۆداندایە.
ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠١ دا لە یەکەمین پارێزنامەیدا بە ناوی 'پارێزنامەکانی دادگای باڵای ئەوروپا – لە دەوڵەتی راهیبی سومەرەوە تا کۆماری گەل' ستراتیژی دوای ئیمڕالی بەم شێوەیە دیار کرد:
"لە راستیدا هەموو شتێک بەپێی مردن ئامادەکرابوو. بە تایبەتی لە ڕووی فیزیکی، ئەگەری بەو شێوەیەش نەبێت، لەناوبردنم ببووە ئاماج. لەگەڵ ئەوەی زۆر بیرم کردەوە، بەڵام جگە لەوە هیچ ئامانجێکی لە پشتەوە نەبوو. لە پیلانگێڕیەکەدا زۆر شت کە نازانرێت و قوڵ هەبوون کە تێکشکاندنی وەک موعجیزەیەک بوو و دەستپێکێکی بەهێزی مرۆڤایەتی پێویستە بوو.
لێرەدا هەموو جیهان ببووە لایەنی دژ، لە لایەکی ترەوە دۆست و هەڤاڵە نزیکەکانیش بەپێی باوەڕی و مۆڕالیان جگە لە ' مردنێکی بەشەرەف' چاوەڕێی هیچیان نەدەکرد. لۆژیکی سەدەکە بەو شێوەیە بوو. لۆژیکی دۆست و دوژمنێش بەو شێوەیە بوو. بەپێی یاساکانی شەڕ ' گولەبارانکردن' من خۆم وەک سزایەک، بەڵام وەک مافێکی شیبکەنەوە، ئەم مافەی منیش نەبوو. شارستانی دەیویست بە شێوەیەکی تر تۆڵە بکاتەوە.
من هیچ کاتێک ئەمەم بۆ قارەمانێتی نەکرد. خاوەن چارەسەریەک بووم، دەمویست چۆن بم بەو شێوەیە بناسرێم و باش دەزانم کە نزیکترین هەڤاڵانیشم نەبوون شایەدی ئەم شتە. بەڵام لایەنەکی من هەبوو کە هیچ کاتێک خیانەتم لێنەدەکرد. بەردەوامیم بەو دۆخە دەدا وەک منداڵێک کە هیچ کاتێک خیانەت لە خەیاڵەکانی ناکات.
بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە هەڵوێستی من لە ئێمڕالی تێبگەن، ئەوەی کە جێبەجێ دەبوو نە ڕەخنە، خۆڕەخنە و نە داوای لێبوەردن و نە چاوەڕوانی بۆ ژیان بوو. ئەم گەشەدانە ناتوانن ببن بە دڵپاکی و ئەو شتانەی کە بەسەر مندا هاتووە. دۆخەکە جیاواز بوو و پێویستە ئەم ئۆرژینالێتی و خۆسەریە بناسرێت. لەبەرئەوەی کە چۆنیەتی جەوهەری هەڵویستی ئاشتی و برایەتی هەیە، من باس لە پلانی دووەم یان هەڵوێستێکی سیاسی ناکەم و بۆ داواکاریەکانی شارستانی نەبوومە وڵامێک و خۆم نەکردە ئامرازی ئەو شتە.
من لێرە ئەگەر کارم بۆ خۆم بکردایە، لە بەرانبەر نەعلەتی شاراستانی سەردەم تێک نەدەچووم. ئەگەر ژیانێکی برایەتی لەسەر بناغەی ئاشتی و ئازادیەکی بەشەرەف هەبوایە، ڕێزم لە هەر بۆچوونێکی سیاسی دەگرت. من زۆر گرنگی بە هەندیک هەڵوێستی بچووکی سیاسی نادەم، دەزانم کە بە ئەندازەی خەیالپەرستی ئەوان ئەوانیش بۆ کەمبوون و هەژاربوون ئامادەن، منیش یەکێتی و هەڵوێستێکم لەسەر بناغەی ئازادی قبوڵ دەکرد. وەک هەموو کاتێک منیش بە ئەندازەی یەکێتیەکی زۆرەملێم قبوڵ نەدەکرد. وەک هەموو کاتێک بە ئەندازەی یەکێتیەکی بە زۆر، دابڕانێکم قبوڵ نەدەککرد و بەردەوامیم بە هەڵویستی واتاداری خۆم دەدا."
سبەینێ:: 'شانۆی دادگاییکردن و بانگەوازی ٢ی ئاب...
ف.ق