'ڕژێمی ئێران بە سیاسەتی برسیبوون دەیەوێت ئیرادەی گەل دیل بگرێت'

شۆڕش ئالان فەرماندەی یەرەکە دۆخی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم قۆناغەدا کە نەخۆشی کۆرۆنا لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە شیکردەوە و ئاماژەی بە سیاسەتەکانی ڕژێم لە بەرانبەر گەلانی ئێران و بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.

شۆڕش ئالان فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) باسی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان و لەناو کۆمەڵگای کوردی کرد و وتی، "پەتای کۆرۆنا وەک کارەساتێکی لەسەر جیهان ، مرۆڤایەتی و کۆمەڵگاکەمان مەترسیەکی جددیە. بۆیە پێویستە گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هوشیار بێت و بەرێکخراوەیی بجووڵێتەوە. هەروەها بە ڕوحێکی یەکگرتوو هاوکاری و خزمەتکردنی یەکتری وخاوەنداریکردن لە یەکتری ئەرکی ئەخلاقی خۆیان بەجێبهێنن. گەلەکەمان بە شێوەیەکی خۆسەر لە گوند، شار و شاروچکەکان ئەرکی پاراستن، پێشگرتن و پاککردن بگرنە ئەستوو و پێویستە لە هەموو شوێنێک ئەو جۆرە خەباتە بەرەو پێشەوە ببەن. لە بەرانبەر ئەم پەتایە مەترسیدارە پێویستە هەموو شێوازی تەندروستی بە باشی جێبەجێ بکەن. لە قۆناغی بەم شێوەیەیە ئەرکی هەموو کەسێکە کە خاوەنداری لە هەژاران لەناو کۆمەڵگادا بکەن و هاوکاری یەکتری بکەن."

فەرماندەی یەرەکە داوای لە خاوەن سەرمایەکان کرد پێویستە هاوکاری کەسە هەژارەکان بکەن و ئەرکی وڵاتپارێزی خۆیان بەجێبهێنن.

شۆڕش ئالان بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "خۆپاراستن و پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ڕێبازی تێکۆشان لەبەرامبەر پەتاکەیە. بۆیە پیویستە گەلەکەمان هیوای بە دەولەت نەبێت و هەموو کەسێک بەخۆی، هەموو دەزگا کۆمەڵایەتیەکان، گەنجانی خۆبەخش و تیمە پزیشکیەکان بە شێوەیەکی خۆسەر ڕێبازەکانی پاراستن و پاککردنی شار و گوندەکان بەکاربهێنن و پێویستیان بە دەوڵەت نەبێت."

شۆڕش ئالان لە کەسایەتی مستەفا سەلیمیدا یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی بەڕێزەوە کردەوە و وتی، "سڵاوی خۆم بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی کە لە زیندانی ڕژێمی ئێراندا بەرخۆدان دەکەن، دەنێرم. سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا سەلیمی و زیندانیانی سیاسی و گەلەکەمان دەکەم و بەڵێن دەدەین تۆڵەی شەهیدان بکەینەوە. لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی نمونەیەکە لە دەیان هەزات نمونەکان کە دەیانەوێت بە لەسێدارەدان گەلی کورد نترسێنن و لە تێکۆشان دووریان بخەنەوە. بەلام بیر و ئازادی گەلەکەمان بە کەسایەتی وەک مستەفا سەلیمی گەشتر دەبێت. شەهید مستەفا سەلیمی نیشانی دا کە تا دەرفەتێک بۆ ئازادی هەبێت پێویستە مرۆڤ تێبکۆشێت. مستەفا سەلیمی نیشانەی مەزلۆمبوونی کوردە. هەروەها نیشانەی بەرخۆدێری و ئیرادەی مرۆڤی کوردە و تێکۆشانی ئازادیە. پێویستە هەموو کەسێک لەدژی سیاسەتی لەسێدارەدان بێدەنگی بشکێنێت.

ڕژێمی بیۆدەسەڵات و داگیرکەر بە سیاسەتی برسیکردن دەیەوێت گەلەکەمان دیل بگرێت، گەل بۆ بژێوی ژیانی مەجبورە ڕێگای جیاواز تاقیبکاتەوە ئەوەش وەک پێویستیەکی ژیان. ڕۆژ نییە کە گەنجانی کورد لە سەر سنورە دروستکراوەکان نەکوژرێن و بریندار نەبن. بە تەنها بەشێکی بچووکی هەژاران مەجبوری بڕینی دار و دروستکردنی خەڵۆزە. لەبەرانبەر ئەوەش گەلەکەمان خاوەن ئاستێکی هوشیاری و تێگەیشتنە و خاوەن هەڵویستە. ئێمە وەک یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن هەڵوێستێکی روون و ئاشکراین کە بەشێک لە شەپۆلی تێکۆشانەکەمان لەسەر پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستانە و لەدژی بڕینی دارە. ئەوەش زیانێکی گەورەیە بۆ ژینگەی کوردستان. لەژێر ئەو سیاسەتە ڕژێمی داگیرکەری ئێران هەیە کە گەلەکەمانی مەجبور کردووە  لەدژی سروشتەکەیان بجوولێنەوە. بە تایبەتی دار بەڕوو کە سمبۆڵی چیاکانی زاگرۆس و ناسنامەی کوردە. لەبەر ئەوەش پاراستنی ژینگە ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە. ئەمڕۆ باشترین هێز ئەوەیە ڕێگری لە بڕینی دارستانەکان بکەین و ئەوەش بەهێزی گەل دەبێت. هەر دارێک ژیانی مرۆڤایەتیە، بۆیە پێویستە تێگەیشتن هەبێت.ئەو کەسانەی بە مەجبوری بۆ بژێوی ژیانی خۆیان دار دەبرنەوە پێویستە بزانن کە پێویستە ١٠ دار بڕوێنن. پێویستە هەموو کەسێک ئەرکی وڵاتپاریزی و ژینگەپارێزی خۆی جێبەجێ بکات. لەبەرئەوەش خاوەن کارەکان و ئەوانەی دەرفەتیان هەیە، پێویستە خاوەنداری لە کەسە هەژارەکان بکەن و بەو شێوەیە سیاسەتی ڕژێم پووچەڵبکەنەوە.

شۆڕش ئالان لە کۆتایی قسەکانیدا بانگەوازێکی ئاراستەی گەنجان کرد و وتی، "ئەوانەی خەیاڵی ئازادیان هەیە، گونجاوترین کاتە کە بەشداری لە تیكۆشانی ئازادی شاخ بکەن و بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلاکانی کوردستان بکەن."

ف.ق