ڕژێمی توركیا گونده‌كانی ئامێدیی بۆردومان كرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ده‌وروبه‌ری دوو گوندی سه‌ربه قه‌زای ئامێدیی باشووری كوردستانی بۆمباران كرد.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ده‌وروبه‌ری دوو گوندی سه‌ربه قه‌زای ئامێدیی باشووری كوردستانی بۆمباران كرد.
ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی چه‌قه‌لا و بریفكا-ی ناوچه‌ی به‌رواریی سه‌ربه قه‌زای ئامێدیی پارێزگه‌ی دهۆك-یان بۆردومان كرد. زانیاریی ورد له‌سه‌ر هێرشه‌كه به‌ده‌ستنه‌خرا.
به‌ر له‌و هێرشه‌ش، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی چیای كورته‌كی بناری قه‌ندیلیان كرد. به‌و هۆیه‌وه ئاگر له ناوچه‌كه كه‌وته‌وه.
s.m