ڕژێمی تورکیا لە ١٥ گوند و شارۆچکە قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند
لە ١٥ گوند و شارۆچكه‌ی سه‌ربه شاری بەدلیسی باکووری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگه‌یه‌نرا.
لە ١٥ گوند و شارۆچكه‌ی سه‌ربه شاری بەدلیسی باکووری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگه‌یه‌نرا.
به بیانووی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له گوند و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگه‌ی به‌دلیس، پارێزگاری به‌دلیس هاتووچۆی له ١٥ شوێن قه‌ده‌غه كرد.
بەپێی ڕاگه‌یه‌نراوی پارێزگاری به‌دلیس بڕیاره‌كه له ٢٣ی ته‌مووز\١ی گه‌لاوێژ-ه‌وه تا كاتێكی نادیار ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌م شوێنانه ده‌گرێته‌وه: ئیچەگەچیت، چالیدوزو، یاڤوزلار، یوکاریۆلەک، ئاشاگیۆلەک، ئلجاك، ئۆگولجاک، کاوپات، ئاشاگیبالجیلار، باشماكلی، کاراکووش، دوتکۆی و بایرامالان.
s.m