ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ئه‌لیف ڕۆناهی به‌بۆنه‌ی ڕۆژبوونی عه‌بدوڵا ئۆجالان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. ڕۆناهی پیرۆزبایی ٧٠هه‌مین ساڵیادی له‌دایكبوونی ئۆجالانی له هه‌موو ژنان و گه‌لی كوردستان به گشتی كرد. ناوبراو سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕێگرییه‌كانی پارێزگاری ڕوحا له پیرۆزكردنی ڕۆژبوونی ئۆجالان.
پارێزگاری ده‌وڵه‌تی تورك له ڕوحا ڕایگه‌یاندبوو، ڕۆژانی ١-٦ی نیسان\١٢-١٧ی خاكه‌لێوه هه‌موو خۆپیشاندان و چالاكییه‌ك قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌لیف ڕۆناهی له‌وباره‌یه‌وه گوتی، ئه‌و جێده‌سته‌ی ئۆجالان له‌نێو گه‌لی كورد هه‌یه‌تی، هه‌رگیز له‌ناوناچێت. ٤٠ ساڵه نه‌یانتوانیوه ئه‌م جێده‌سته نه‌هێڵن، له‌مه‌ودواش ناتوانن.
«٧٠هه‌مین ساڵیادی له‌دایكبوونی ڕێبه‌رایه‌تیمان له هه‌موو ژنان، گه‌لی كوردستان و ڕۆڵه‌كانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا له زیندانه‌كان زۆر هه‌ڤاڵمان بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تیمان چالاكییان ئه‌نجام دا. یادی هه‌موویان ده‌كه‌مه‌وه. سڵاو له هه‌موو چالاكانی مانگرتن له خواردن ده‌كه‌م.»
ئه‌لیف ڕۆناهی گوتی، «ڕۆژبوونی ڕێبه‌رایه‌تیمان، بۆ گه‌لی كورد واتایه‌كی جیاوازی هه‌یه. پێناسه‌كردنی له‌دایكبوونی گه‌لی كورد گرنگه. له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد هه‌میشه نكۆڵی لێ كراوه. ڕێبه‌رایه‌تیمان ڕایگه‌یاند ئه‌م گه‌له ده‌بێ هه‌میشه وه‌ك گه‌لانی هاوچه‌رخ بژی و شۆڕشێكی ده‌ستپێكرد.»
«ڕێبه‌رایه‌تیمان گوتی، [سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌مین ده‌بێته سه‌ده‌ی ژنان] و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه به‌دیبێت پڕۆژه‌ی سیاسی، فه‌لسه‌فی و جڤاكی دامه‌زراند. ژنۆلۆژی و پارتیی ژنانی بونیاد نا. ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتخوازیی پیاوانی خسته به‌ر پرسیار. به‌تایبه‌تی له ساڵانی ڕابردوودا ژنانی كورد له دژی چه‌ته‌كانی داعش تێكۆشینێكی گه‌وره‌یان كرد. ئه‌مه زۆر گرنگه. له‌به‌رئه‌وه‌ش پارتییه‌كه‌مان دامه‌زراندنی خۆی وه‌ك ژیانه‌وه و له‌دایكبوونی ژنان داده‌نێت.»
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، گه‌لی كورد و ڕۆڵه‌كانی كورد پێویسته له هه‌موو شوێنێك له ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه-دا نه‌مام بچێنن. چونكه ڕێبه‌رایه‌تیمان به‌های بۆ سروشت و ژیانی ژینگه‌پارێز داده‌نا. پێویسته گه‌لی كورد ٤ی نیسان وه‌ك له‌دایكبوونی خۆی ببینێت.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌لیف ڕۆناهی گوتی، «پارێزگاری ڕوحا به‌ر له ٢ ڕۆژ ڕایگه‌یاند كه له ١-٦ی نیسان\١٢-١٧ی خاكه‌لێوه هه‌موو خۆپیشاندان و میتینگێك قه‌ده‌غه كراوه. ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه بوو ئه‌وان ده‌یانزانی له ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ڕێبه‌رایه‌تیمان گه‌له‌كه‌مان ڕوو له گوندی ئامارا ده‌كات. له‌وانه‌یه ئه‌وان بتوانن ڕێگری له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن كه كۆببنه‌وه، به‌ڵام چۆن ده‌توانن كاریگه‌ری ڕێبه‌رایه‌تی له‌سه‌ر دڵی گه‌نجان و ڕۆڵه‌كانی كورد نه‌هێڵن؟ ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه له دڵی گه‌لی كورد جێی گرتووه. ٤٠ ساڵه نه‌یانتوانی ئه‌مه له‌ناوببه‌ن، له ئێستاش به‌دواوه ناتوانن.»
s.m