ڕۆژنامەنووسانی کەرکووک: ڕێگری له كارهكانمان دهكرێت
ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکووکی باشووری كوردستان دژی پێشێلکارییهكان و مامەڵەی هێزە چەکدارەکان بهرانبهر ڕۆژنامەنووسان كۆبوونهوه و پهیامێكیان بڵاوكردهوه.
ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکووکی باشووری كوردستان دژی پێشێلکارییهكان و مامەڵەی هێزە چەکدارەکان بهرانبهر ڕۆژنامەنووسان كۆبوونهوه و پهیامێكیان بڵاوكردهوه.
ڕۆژنامهنووسانی شاری كهركووك پهیامهكهیان ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کردووه و ئاماژهیان به ڕێگریی هێزه ئهمنییهكان له كاری ڕۆژنامهوانی كردووه.
له پهیامهكهدا هاتووه، «لە کاتێکدا دەستوور و یاسا عێراقییەکان مافی ڕووماڵ و کاری ڕۆژنامەنووسی بۆ ڕۆژنامەنووسان بەبێ جیاوازی دەستەبەرکردووە بەڵام لە شاری کەرکووک ئەو مافە خراوەتە ژێر پرسیارەوە و دیاردەی ڕێگریکردن و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی پەیامنێران لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکاندا لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە بەشێوهیەک تەشەنەی کردووە کە جێگەی مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر مافی دەستەبەرکردنی زانیاری و ئازادیت ڕادەربڕین. هەروەها کەرکووکییان کردووەتە زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووسان، کە دوایینیان دەستگیرکردنی سێ ڕۆژنامەنووس بوو بەناوەکانی کاروان ساڵحی له دهزگهی کەرکوکناو، ئاسۆ ئەحمەد و هاوتا بەهرۆز له ئێن ئاڕ تی، لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی گوندی پەڵکانە لە ڕۆژی ١٤ی ئایاری ٢٠١٩ و ئازادکردنیان بەکەفالەت. بۆ ڕۆژی دواتریش لە هەمان شوێن ڕێگری لە ئەتیلا ئاغا له کەناڵی شەرقیە نیووز کرا لە ڕووماڵکردن. ئەمەش پێشێلکردنی دەستوور و تەواوی یاسا عێراقی و جیهانییەکانە سەبارەت بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری بەتایبەتی لە کەیسی گوندی پەڵکانە کە نایانەوێت ڕاستییەکان وەکو خۆی بۆ ڕای گشتی بگوازرێتەوە.»
ئهو ڕۆژنامهوانانه له پهیامهكهیاندا داوایان لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق كردووه كه لەم پێشێلکارییانە بێنە دەنگ و تەواوی دەسەڵاتەکانیان بخەنەگەڕ بۆبنبڕکردنی دیاردەکە و لێپێچینەوە بکەن لەگەڵ ئەوانەی بەزەبری چەک پێشێلی مافی ڕۆژنامەنووسان دەکەن.
s.m