ڕێوەبەری هەدەپە:ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ بۆ عەفرین هەڵ دەکەین
دەستەی بەڕێوبەریی ناوەندی هەدەپە، دەست نیشانی کرد، هێرش بۆسەر عەفرین سەڵماندی کە هاوپەیمانی ئاکەپە ومەهەپە،لە دژی گەلی کوردە، ئێمە ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ بۆ عەفرین هەڵدەکەن.
دەستەی بەڕێوبەریی ناوەندی هەدەپە، دەست نیشانی کرد، هێرش بۆسەر عەفرین سەڵماندی کە هاوپەیمانی ئاکەپە ومەهەپە،لە دژی گەلی کوردە، ئێمە ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ بۆ عەفرین هەڵدەکەن.
ئەمڕۆ دەستەی بەڕێوبەریی ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی کردنەوەی جەژنی نەورۆز و هێرشی سەر عەفرین بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەدەپەدا هاتووە: لە هەوڵدانی حکومەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرین دا جارێکی دیکە ئاشکرابوو، کە هاوپەیمانیی ئاکەپە و مەهەپە سیاسەتی درۆ و تاڵانکاریی و دژەکورد بەڕێوەدەبات و لەجیاتی ئاشتیی شەڕ بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەڕ بڵاودەکاتەوە.
هەدەپە ڕاشیگەیاند: بەهۆی ئەو خەسارانەی بەر عەفرین کەوتووە، گەلی کورد زۆر خەمبارە، ئەوەی ئاکەپە و مەهەپە ئەنجامی دەدەن تۆوی دوژمنایەتی لە ناو گەلان دا بڵاودەکاتەوە، ئەو برینەی ئاکەپە و مەهەپە کردوویانەتەوە بە ئاسانی ساڕێژ نابێت.
هەدەپە، هەروەها بانگەوازیی لە یەکێتیی ئەوروپا کرد، کە لە بارەی عەفرینەوە بیر لە چارەسەرییەک بکەنەوە و هەڵوێست نیشان بدەن.
لە کۆتایی راگەیەندراوی هەدەپە دا هاتووە: ڕۆژی ٢١ی ئازار، نەورۆز وەک جەژنی ژیانەوە پیرۆز دەکەین، نەورۆز بەواتای هیوای داهاتوو و بڕیاردەریی لە دژی ناهەقیدایە، ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ بۆ عەفرین هەڵدەکەین و بە هەموو هێزمانەوە دەڕژێینە سەر گۆڕەپان و شەقامەکان.
ک-ش