ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتە ٤ میلیۆن کەس
لە سەرتاسەری جیهان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ٤ میلیۆن کەس و هاوکات ٢٧٦ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە سەرتاسەری جیهان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ٤ میلیۆن کەس و هاوکات ٢٧٦ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە تورکیا کەمپینی یەکگرتن کە لە لایەن هەدەپەوە راگەیێندراوە بەرفراوانتر دەبێت و هاوکات مەترسیەکانی سەر زیندانیانیش زیاتر دەبێت.
لە سەر ئاستی جیهان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ٤ میلیۆن کەس و رۆژ بە رۆژیش قوربانیانی ئەم ڤایرۆسە لە زیادبووندایە. زۆرترین رێژەی قوربانیانی ئەم ڤایرۆسە کوشتندەیە لە ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئیسپانیا تۆمار کراون.
باڵیۆزی وڵاتی چین لە بەرلین لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، ئەوان ئامادەن لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتیی ورد لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام بدرێت.
ئەمریکا گومانی لەوە هەبوو کە، ئەم ڤایرۆسە لە تاقیگەیەکی وۆهان دروستکراوە.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رەشبینە
کریستانیا گۆرگیڤ بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە زیانێکی گەورە بەر ئابوری جیهان دەکەوێت و جەختیشی کردووەتە کە لە سەدا ٣ی ئابوری جیهان دادەبەزێت.
تورکیا
وەزارەتی تەندروستی تورکیا رایگەیاند کە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە ١٣٥ هەزار و ٥٦٩ کەس و هاوکات ٣ هەزار و ٦٨٩ کەسیش بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاشکرا ببوو کە وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە دژی سیستمی رێکخرستنی تەندروستی جیهانی بۆ بە راپۆرتکردنی داتاکانی کۆرۆنا، جوڵاوەتەوە و ئامارە راستەقینەکان دەشارێتەوە.
گەڕەکی سیاڤان کە دەکەوێتە سەر رێگای ئاوریشم لە شاری وانی باکوری کوردستان، لە ٥ی ئایارەوە خراوەتە کەرەنتینەوە. بە پێی زانیاریەکان لەو ناوچەیە ٧٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
مەترسیەکانی سەر گیانی زیندانیان زیادەبێت
مەترسیەکانی سەر بارودۆخی زیندانیە سیاسیەکانی رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە. بەر لە چەند رۆژێک بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەی پیتی (T)ی شرنەخ رێگەی نەدابوو شاندە هاوبەشەکەی هەدەپە، ژووری پزیشکانی شرنەخ و کۆمەڵەی مافی مرڤ لەو بەندیخانەیە سەردانی زیندانیان بکات.
کەمپینی یەکگرتن بەرفراوانتر دەبێت
کەمپینی یەکگرتنی خانەوادەکان-ی هەدەپە لە بەرفراوانبووندایە. لە ناوچەی پەیاسی ئامەد ٣ ژن لە کارگەیەکی خەیاتی، دەستیان بە دروستکردنی دەمامک کرد و بە بێ بەرامبەر بەسەر خەڵکدا دابەش دەکەن.
ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکی جیهان
ئەمریکا
میلیۆنێک و ٣٢٢ هەزار تووشبوون و ٧٨ هەزار و ٦٢٢ گیانلەدەستدان.
ئیتاڵیا
٢١٧ هەزار تووشبوون و ٣٠ هەزار و ٢٠٠ گیانلەدەستدان.
ئیسپانیا
٢٦٢ هەزار تووشبوون و ٧٨٣ هەزار و ٢٦ هەزار و ٤٧٨ گیانلەدەستدان.
فەرەنسا
١٧٩ هەزار تووشبوون و ٧٩ هەزار و ٢٦ هەزار و ٢٣٠ گیانلەدەستدان.
بەریتانیا
٢١١ هەزار تووشبوون و ٣٦٤ هەزار و ٣١ هەزار و ٢٤١ گیانلەدەستدان.
ئەلمانیا
١٧٠ هەزار تووشبوون و ٥٨٨ هەزار و ٧ هەزار و ٥١٠ گیانلەدەستدان.
بەلجیکا
٥٢ هەزار تووشبوون و ٥٠٦ هەزار و ٨ هەزار و ٥٨١ گیانلەدەستدان.
هۆلەندا
٤٢ هەزار تووشبوون و ٣٨٢ هەزار و ٥ هەزار و ٤٢٢ گیانلەدەستدان.
سویسرا
٣٠ هەزار تووشبوون و ٢٥١ هەزار و هەزار و ٨٢٣ گیانلەدەستدان.
روسیا
١٩٨ هەزار تووشبوون و ٦٧٦ هەزار و هەزار و ٨٢٧ گیانلەدەستدان.
لە ئێرانیش بە پێی ئامارە فەرمیەکانی حکومەت، ١٠٦ هەزار و ٢٢٠ حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراون و هاوکات ٦ هەزار و ٥٨٩ کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.