ژمارەی کوژراوبریندارانی بومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتە ١٢٢کەس

کەمێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام وسنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند. سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە کوژرانی ٧ هاووڵاتی و برینداربوونی ١١٥ هاووڵاتی تردەکەن.

کاتژمێر ٢٠:٠٧ خولەک بەکاتی کرماشان بومەلەرزەیەکی بەهێز باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە.هەروەها لە بەشێک لە شارەکانی عێراقیش هەستی پێکراوە.

ناوەندی بۆمەلەرزەکە لە ١٧کم قەسری شیرین راگەیەنراوە. دوای بۆمەلەرزەکە هاووڵاتیانی شاروگوندەکانی قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو، جوانڕۆ، پاوە، سەحنە، کرماشان، سنە، سەقز و مەریوان لەماڵەکانی خۆیان هاتنەدەرەوە و لە ناو پارکەکاندا مانەوە.

هەواڵە سەرەتاییەکان باس لە کوژرانی ٧ هاووڵاتی لە سەرپیڵی زەهاو دەکەن. پارێزگاری کرماشان ژمارەی بریندارانی ١١٥ کەس راگەیاندووە. بە وتە هوشەنگ بازوبەند پارێزگاری کرماشان لە گیلانی غەرب ٥٠ کەس، لەسەرپێڵی زەهاو ٥٠ و ١٥کەسی دیکە لە گیلان غەرب بریندار بوون.

ڤیدیۆسەرەتاییە کان دەری دەخات کە بۆمەلەرزەکە خەساری لە ماڵوحاڵی هاووڵاتیان داوە. لە شاری پاوە و سەلاسی باوەجانی دیواری چەند خانویەک ڕوخاوە.

بە هۆی گیرانی ڕێگەی گوندەکان تائیستا هیچ زانیارییەک لە گوندە بۆمەلەرزە لێدراوەن لەبەردەستدا نییە.

ک-ش