ژمارەی گیانبەختکردوانی هێرشەکەی کۆیە گەیشتە ١٤ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەئەنجامی هێرشەکەی ڕژیمی ئێران بۆسەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیەی باشووری کوردستان گیانیان بەختکردووە گەیشتە ١٤ کەس و گەڕان بەدوای گیان بەختکراوان و بریندارەکانیشدا بەردەوامە.

ئەمڕۆ، ڕژیمی ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حزبی دیموکراتی کوردستان-ی ئێران (حدکا) لە شارۆچکەی کۆیە-ی سەر بە پارێزگای هەولێر.

بەرپرسانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کۆیە ڕایگەیاند تا ئێستا ١٤ کەس گیانیان

دوابەدوای هێرشەکە هاوکات لێکۆڵینەوە وگەڕان بەردەوامە. تا ئیستا نەزانراوە کە ئایا دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ئاگادی ئەو هێرشە بووە یان نا. بەپێی ئەو بەیاننامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشەکە ئیدانە کراوە و لە بەیاننامەکەدا ناڕازی بوونی خۆیان لەهەمبەرئەوهێرشانەدا ڕاگەیاندووە.

ڕژیمی ئێران هاوکات لەگەل موشەک بارانکردنی بارەگاکانی حیزبی دیموکرات ٣ گیراوی سیاسی کورد ڕامین حسێن پەناهی ، زانیار و لوقمان موردای لە سێدارەدا.

هێرشەکانی سەرکۆیە وجێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو سێ چالاکە سیاسیە دوای کۆبونەوەکەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وحەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدرا.

ک-ش