ژنانى گەنج لە قەندیل بەشداری چالاکیى قەڵغانى زیندوو بوون

گروپێک لە ژنانى گەنجى باشوورى کوردستان لە دژى داگیرکاریى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر قەندیل، چوون بۆ قەندیل تاوەکو بەشداری لە چالاکیى قەڵغانى زیندوودا بکەن، کە لەلایەن گەنجانى وڵاتپارێزەوە بەڕێوە دەچێت.

ژنانى گەنجی باشوورى کوردستان لە کاتژمێر ١٣:٠٠دا لە قەندیل سەردانى ئەو گەنجانەیان کرد، ک خۆیان کردووە بە قەڵغانى زیندوو.

زیلان موسا بە ناوی ئەو ژنە گەنجانەوە وتەیەکى پێشکەش کرد و رایگەیاند "وەک بزووتنەوەى ژنانى گەنج و تاوەکو ئەو کاتەى هێرشى داگیرکارانەى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشوورى کوردستا کۆتایى پێنەیت، بەردەوام دەبن لە بەشداریکردنیان لە چالاکییى قەڵغانى زیندوودا".

زیلان موسا راشیگەیاند، لە دژى هێرشى داگیرکارانە بۆ سەر قەندیل چوون بۆ بەشداریکردن لەو چالاکییەدا و هەرگیزیش رێگا بە داگیرکاری نادەن.

زیلان موسا باسی لە بەرخۆدانى گەل لە دژى هێرشەکان بۆ سەر شەنگال و رۆژئاوا کرد و وتى، پێویستە گەلی باشوورى کوردستان بە هەمان رۆحەوە لە دژى ئەو هێرشە داگیرکارییانە خۆڕاگری بکات.

ناڕازیبوونیشى لە دژى بێدەنگیى حکومەتى هەرێمى کوردستان نیشاندا و وتیشى، بە دڵنیاییەوە لە دژى داگیرکەرییەکان خۆڕاگرى دەکەن. لەبارەى ئەو بێدەنگیەشەوە هۆشداری بە حکومەتى هەرێمى کوردستان دا.

زیلان موسیا ئەوەشى وت، پێشتر پێشمەرگە لەم چیایانەدا چەکى بە دەستەوە بووە و خۆڕاگریى دەکرد، بۆیە داوا لە پێشمەرگەکان دەکەم، لە هەمان ئەم سەنگەرانەدا شانبەشانى هێزى گەریلا بەشدارى بکەن و پشتیوانى لە بەرگری و خۆڕاگری بکەن.

ر.م