ژنانی ئازادی سۆسیالیست پشتگیریی مانگرتنی زەینەب جەلالیان دەکەن

ژنانی ئازادی سۆسیالیست، لە بەیاننامەیەکدا پشتگیریی مانگرتن لە خواردنی زەینەب جەلالیان و ٩ ژنە زیندانی دیکەیان کرد، کە لە زیندانی شاری خۆیی سەربە پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیان لە خواردن گرتووە.

 

زەینەب جەلالیان، ژنەزیندانی سیاسی کوردی سزادراو بە زیندانی هەتاهەتایی و ٩ ژنە زیندانی دیکە، ڕۆژی ٣٠ی تەمموزبەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لەدژی پێشێلکارییەکانی بەرپرسانی زیندانەکە، مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکرد.

ژنانی ئازادی سۆسیالیست ئەمڕۆ بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک پشتگیرییان بۆ ئەو چالاکییە دەربڕی و ڕایانگەیاند: شۆڕشێکی دیموکراتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وا خەریکە پێش دەکەوێت، ژنان لەو نێوانەدا بنەمای ئازادی و هۆکاری تێکڕووخانی فاشیزمی ئێران دەبن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: مانگرتنی زەینەب جەلالیان و ٩ ژنەزیندانی دیکە و بڕیاری لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی، هەڵوێسێکی زۆر ڕوونە بۆ گەلی کورد، ١٠ ساڵ پێش ئێستا چۆن ژنان لە دەوری زەینەب جەلالیان کۆبوونەوە و پشتگیرییان کرد، ئەمڕۆ جارێکی دیکە پشتگیریی دەکەن، ئێمە وەک ژنانی شۆڕشگێڕ و سۆسیالیست لەگەڵ هەموو ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و ژنانی کورد، عەرەب، ئاشوری، ئەرمەنی، سوریانی و تورکمان پێویستە پشتگیریی زەینەب جەلالیان بکەین.

شایانی باسە کە لە ڕۆژی ٣ی تەمموز زەینەب جەلالیان و نۆ زیندانی دیکەی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.

ک-ش