شێوەی وەبەرهێنانی کاپیتالیزمە کە بووەتە هۆی دروستبوونی کۆڤید ١٩. نەخۆشیەک کە پێشتر هیچ نەبینراوە و کاتێک لە ناکاودا دروست دەبێت، بەهۆی دەستوەردانی دەرەوەی سروشت و تێکدانی هاوسەنگیەکەیەتی. لە زۆر وەبەرهێنانەکاندا مادەی کیمیایی بەکاردەهێنرێت و ئەوەش بە واتای دەستوەردان دێت. هەروەها چۆن پێکهاتە کیمیاییەکان یەکدەگرن و مادەی کیمیایی دروست دەبێت، ڤایرۆس و نەخۆشی نوێش بەو شێوەیە دروست دەبن. ئێمە دەزانین وەبەرهێنانی پیشەسازی بە پێی هاوسەنگی سروشت ناجوولێتەوە و زۆر شت وەبەردەهێنرێت. ئەو بەرهەمانەی کە سوودی زۆرمان پێدەگەیەنن، هۆکارێکن بۆ لەناوبردنی سروشت. لەبەرئەوەی ئێمە بە چاوی مرۆڤ سەیری سروشت دەکەین و لە ئەنجامدا ئەم دۆخە دروست دەبێت. بەڵام لە سروشتی دژی مرۆڤەکاندا، سروشت ئەمانەتی مرۆڤ کراوە. ئەمە بە ئاشکرایی دەردەکەوێت، بۆچوونی مرۆڤ لەسەر سروشت لە بووچونی ئینیمینیستی مرۆڤەکانی پێشوو دواکەوتووترە. بە پێی بۆچوونی مرۆڤەکانی پێشوو، سروشت وەک ئەوان زیندووە. بۆچوونی مرۆڤی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لە بۆچوونی کۆمەڵگای پێشوو دواکەوتووترە. ئێمە چەند باسی ئەم بابەتە بکەین، ڕاستیەکە باشتر جێی خۆی دەگرێت.
بەم سەردەمەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوتووە کە کاپیتالیزم سیستمێکی بێئەخلاقە و وابەستەی هیچ بەهایەک نییە. هیچ نرخ و هزرێکی رابردوو و داهاتووی کاپیتالیزم بوونی نییە. بۆ کاپیتالیزم و کاپیتالیستەکان بە تەنها ئەمڕۆ هەیە. بە تەنها بیر لەوە دەکاتەوە کە قازانج بکات و داگیرکەری خۆی زیاتر بکات. بەو هۆیەوە کاتێک نەخۆشیەکان دەبنە بەڵای سەری مرۆڤ، وا بیر دەکەنەوە کە چۆن قازانجی زیاتر بکەن. لە وڵاتانی کاپیتالیست رێوشوێنەکان لەدژی ڤایرۆس و بۆ تەندروستی مرۆڤەکان لەسەرەتا و تا دوایی درۆیە. بۆ هەموو وڵاتانی کاپیتالیست ئەم شیکردنەوەیە ڕاستە و بۆ تورکیا سەد قات ڕاستە. بێگۆمان هەندێک کەسی کاپیتالیست کە بەها مرۆڤایەتیەکانیان لەدەستنەداوە، دەتوانن خەمی مرۆڤایەتی بخۆن. بەڵام ئەمە پەیوەندی بە تاکەکانەوە هەیە. سیستمی کاپیتالیزم بەهیچ شێوەیەک بیر لەوە ناکاتەوە.
دەبینرێت کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئابوری کاپیتالیست کەوتووەتە قەیرانەوە. ڕاستە، قەیرانێک دروست دەبێت. لەبەرئەوەی کاپیتالیزم قەیرانەکان درێژتر دەکاتەوە و هەر قەیرانێکی ئەو سیستمە لەسەر پشتی مرۆڤایەتی دەبێتە بارێکی قوڕستر.
کاپیتالیزم لەگەڵ هەر قەیرانێک یەکگرتنی خۆی لە جیهاندا زیاتر دەکات، دەزگا و کارگە بچووکەکان هەڵدەوەشێنن. لە وڵاتە کاپیتالیستەکاندا دەوڵەمەندی دەکەوێتە دەستی گروپێکی بچووک و داهات لە دەستی کەسانی تریش کەم دەبێت. جیاوازی لەنێوان داهات زیاد دەبێت. بە هەمان شێوەیە وڵاتانی کاپیتالیست، گەورە و دەوڵەمەند دەبن و بەشی وڵاتانی بچووک و هەژار کەم دەبێت. قەیرانی کاپیتالیزم ئەم دۆخە دروست دەکات. ئەنجامی قەیرانێک کە کاپیتالیزم ڕێگەی بۆ دەکاتەوە، بە تەئکیدی بەم شێوەیەیە. ئەمە بە ڵێکۆلینەوە ئاشکرا کراوە.
یەکدەستی زیاتر دەبێت، وڵاتانی کاپیتالیزم زیاتر دەبنە خاوەن دەوڵەمەندی جیهان. بە کورتی وڵاتانی کاپیتالیست و یەکدەستەکانی کاپیتالیست سوود لەو قەیرانانە وەردەگرن. بۆ کاپیتالیستەکان ئەنجامی قەیرانەکان بەم شێوەیە دەبێت. قەیرانی ئابوری و ڤایرۆسی کۆرۆناش ئەنجامێکی بەم شێوەیە دروست دەکەن.
بەڵام ئەمەش دۆخێکی دژبەیەک دروست دەکات. گەیشتن بە کۆتایی ناوخۆیی کاپیتالیزمیش ئەمەیە. وەک گەورەبوونی خانەکانی شێرپەنجە، کاپیتالیزمیش هەرچەند گەورە بێت، زیاتر نزیکی مردن دەبێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ کاپیتالیزم دەلێت، سیستمی شێرپەنجەی کۆمەڵگایە. لە ڕاستیدا بە پێی بۆچوونی ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵگای کاپیتالیست، دەستەواژەیەکی ڕاست نییە. کاپیتالیزم کە دژایەتی کۆمەڵگا دەکات، نابێت پێی بگوترێت کۆمەڵگا. لەبەرئەوەی وەک شێرپەنجەیە، بۆیە کارەکتەری بەم شێوەیەیە. لە سەردەمی قەیرانەکانی کاپیتالیزمدا ناوەندەکانی کاپیتالیزم بۆ ئەوەی وڵات و کۆمەڵگا لەدژی کارگە بچووکەکان سەربکەون، ئەوان قازانج بکەن، قەیران قوڵتر دەبێتەوە. کاپیتالیزم جیاوازی لەنیوان وڵات و چینەکانی کۆمەڵگادا زیاتر دەکات و ئەوەش رێگا بۆ مردنی دەکاتەوە. قەیرانەکان و شێرپەنجە بوون بەم شێوەیە دروست دەبێت.
لەبەرئەوەش مرۆڤ دەتوانێت ئەو بڵێت کە کاپیتالیزم بە شێوەیەکی ڕاسیۆناڵ بیر بکاتەوە و دەستیشی لێهەڵدەگرێت. لەبەرئەوەی کە کاپیتالیزم خۆی ئەم شتە دروست دەکات. هەندێک جار وڵاتانی کاپیتالیست گوایە هاوکاری وڵاتانی تر دەکەن و بە پڕۆژەی بەرپرسیاری کۆمەڵایەتی دەیانەوێت قەیرانەکە سووک بکەن، بەڵام ناتوانرێت چارەسەریەک بۆ شێرپەنجە بدۆزرێتەوە. ئەگەر کاپیتالیزم لەناو بچێت، ئەو کاتە ئەم دۆخانە دروست نابن.
کاتێک ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوت، لە هەندێک وڵات هەوڵدرا ڕێوشوێن بۆ تەندروستی مرۆڤەکان بگرنە بەر. بەڵام دواتر بەهۆی پاراستنی سیستمی کاپیتالیست دەست لەو نزیکایەتیە هەڵگیرا. بێگۆمان وڵات و یەکدەستەکانی کاپیتالیست سوود لەم قەیرانە ئابوریە بەدەستدەهێنن. بەڵام سیستمی کاپیتالیست هەرچەند وەبەرهێنان بکات و هەوڵ بدات، هەرچەندە گەورە ببێت، هەڵدەوەشێت. لەبەری ئەوەی کە یاسای ژیانی ئەم سیستمە ئابوریە ئەمەیە کە یان بمرێت یان بکوژێت. بۆ ماوەیەکی کورد وڵاتانی کاپیتالیست و یەکدەستەکان سوود لە قەیران وەردەگرن، بەڵام بچڕاندنی بازنەی وەبەرهێنان بۆ کاپیتالیزم لە قەیران زیاتر دەبێتە هۆی ڕووخاندن. کاپیتالیستەکان کە سوود لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەردەگرن، ئێستاش دەیانەوێت لەسەر بناغەی ژیان لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە، حسابەکەیان گەورە بکەنەوە و کاپیتالیست دەوڵەمەندتر بکەن.
وادیارە هەموو وڵاتان دەست بە سیستمی خۆپاراستنی بەکۆمەڵ دەکەن. مردنی پیر و ئەو نەخۆشانەی بارن بەسەر کاپیتالیزم، ئەنجامی باشی بۆ ئەوان دەبێت. بەم شێوەیە دەرکەوتووە کە کاپیتالیزم سیستمێکە لەدژ و لەدەرەوەی مرۆڤایەتیە. لەبەرئەوە یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی کۆمەڵگا ئەوەیە کە خاوەنداری لە کەسانی پیر و نەخۆشەکان دەکات. بۆیەش دەرکەوت کە کاپیتالیزم لەدژی کۆمەڵگایە.
وڵاتانی کاپیتالیست کۆرۆنا ڤایرۆس لەدژی گەل و ڕەنجدەران وەک شەڕی دەروونی بەکاردەهێنێت. رێکخستنبوون و چالاکیەکان کۆمەڵگا لەدژی کاپیتالیزم دەپارێزێت. ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەنە شەڕی دەروونی. مرۆڤ بەهۆی کاریگەری شەڕی دەروونی ناتوانێت بێتە لای یەکتری، ناتوانن هاورێیەتی بکەن، میوان قبوڵ ناکەن. ئەمەش هێرشەکە لەدژی کۆمەڵگا. کاپیتالیزم تا چەند بتوانێت کۆمەڵگا تێکبدات، ئەوەندەش گەورە دەبێت. ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بڵاوەپێکردنی کۆمەڵگا و تاکەکەس قوڵ ببێتەوە، بەکاردەهێنرێت. لەبەرئەوەی لە قۆناغی کۆمەڵگای خۆرەی کاپیتالیزمدا هەرچەند تاکەکەسی هەبێت، ئەوەنەش قازانج هەیە.
یەکێک لە هۆکارەکان کە تاکەکەسی تا ئەمڕۆش فراوانکراوە ئەمەیە کە کاپیتالیزم دەیەوێت قازانجی خۆی زیاتر بکات. لەبەرئەوەش گرنگە ئێمە لەدژی ئەم شەڕی دەروونی کاپیتالیزم بووەستینەوە کە دەیەوێت کۆمەڵگا لە یەکدووردەخاتەوە. لەبەرئەوەش بۆ ئەوەی مرۆڤ کاپیتالیزم لەناوببات، پێویستە رێکخستنبوون و چالاکیەکانی زیاتر بکات. بە ڕێوشوێنەکانی ڕابردوو بەڵکو بە تێکۆشانی ڕێکخستبوون مرۆڤ دەتوانێت لە کاپیتالیزم خۆی پاک بکاتەوە. لەبەر ئەوەش پێویستە گەل ڕێ و رێبازی نوێ بە شێوەیەکی سەفەربەرلیک دەست بە رێکخستن و تێکۆشان بکات.
ف.ق