ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە ئامێرێکی شەڕی تایبەت -٢-
سەرەتا پێویستە گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان خۆیان لە شەڕی دەروونی و کاریگەریەکانی ڕزگار بکەن و لەدژی فاشیزم بە زودترین کات دەست بە سەفەربەری ڕێکخستنبوون و چالاکی بکەن.
سەرەتا پێویستە گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان خۆیان لە شەڕی دەروونی و کاریگەریەکانی ڕزگار بکەن و لەدژی فاشیزم بە زودترین کات دەست بە سەفەربەری ڕێکخستنبوون و چالاکی بکەن.
لە جیهاندا تورکیا لە هەموو وڵاتان زیاتر ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ شەڕێکی تایبەت و لەدژی کۆمەڵگا وەک شەڕی دەروونی گۆڕیوە. لە تورکیا بەر لە ڤایرۆسی کۆرۆناش دەسەڵات و دەوڵەت دەستیان بە شەڕی تایبەت کردبوو. ئەم دەسەڵات و دەوڵەتە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەدژی هێزەکانی دیموکراسی، ئۆپۆزسیۆن و گەلی کورد بۆ ئامێرێکی شەڕی تایبەت گۆڕیەوە. سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان بەکار هێناوە. وەک وڵاتانی تری کاپیتالیست ئەگەر کەمیش بێت، بیری لە تەندروستی کۆمەڵگا نەکردووەتەوە. بابەتی هەستیاری تەندروستیشی لە چوارچێوەی شەڕی دەروونیدا شێکردنەوەی بۆ کردووە، بۆ هەڵێک گۆڕاوە کە دەسەڵاتی خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە. بە تەنها دەسەڵات یەک ئامانجی هەیە، ئەویش لەناوبردنی هێزە دیموکراتەکان و تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردە.
تەیب ئەردۆغان هەوڵی کودەتای ١٥ی تەموز کە تا ئێستاش ئاشکرا نەکراوە وەک (خێری خوا) پێناسە کردبوو. هەندێک قسە هەیە کە دەڵێن، ئەو هەوڵدانی کودەتایە، تەڵەیەکی کودەتا لەناو کودەتادا بوو. باسی ئەوە دەکرێت پێشتر ئەوان ئاگادار بوون و بەم شێوەیە کودەتایەکی دژیان کرد. ئەنجامەکان لە ئاستی پشتراستکردنەوەی ئەو قسەیەدایە. پێشتر پلانی بۆ داڕێژرابوو. بێگۆمان ڤایرۆسی کۆرۆناش لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە پلانی بۆ دانەڕێژراوە، بەڵام چۆن کودەتای ١٥ی تەموزی شیکردنەوە و بەکاری هێنا، بە هەمان شێوەیە لە پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیک دەبێتەوە. لەدژی هێزە دیموکراتەکان و گەلی کورد بۆ هێرشێکی دەروونی گۆڕیوە.
لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەر ڕەخنەیەک لەدژی هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کرابێت، وەک (دروستکردنی نائارامی) لە ناو کۆمەڵگا و هەوڵدان بۆ لاوازکردنی تێکۆشان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەقەڵەمدراوە و وەک خیانەت تۆمەتبار کراوە و بووەتە بابەتی دادگاییکردن. هێرشەکان لەدژی هێزە دیموکراتەکان و گەلی کورد لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد بووە. ئۆپۆزسیۆن بە هەموو شێوەیەک سەرکوتدەکرێت، کۆبوونەوەی دوو کەس وەک تاوان دەبینرێت، لەدژی هێزە دیموکراتەکان و گەلی کورد هەموو ڕۆژێک هێرش ئەنجام دەدرێت. هەموو ڕۆژێک هێرش هەیە، سەرباز و پۆلیس و دادوەری ئەوان لە ماڵەوە و لە شوێنی خۆیان دانانیشتن، بەڵام هاتنە دەرەوەی گەل و هەموو چالاکیەک وەک تاوان لەقەڵەمدەدەن و ئەوەش وەک کاتێکی ئاسایی و ڕەوا لەقەڵەم دەدەن.
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە لێواری هەڵوەشاندایە. لە ڕاستیدا وەک هەڵبژاردنی ٣١ی ئازار، ٢٣ی حوزەیران و هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ تێک چووە. لە ڕووی سیاسیەوە لەسەر دەسەڵات نەماوە. بەڵام بە هۆی ئەوەی بە بەهێزکردنی تێکۆشان فشاری دەستبەسەرداگرتن لەو دەسەڵاتە نەکراوە، خۆی جارێکیتر کۆکردووەتەوە و بەردەوامی بە دەسەڵات دەدات.
بۆچی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە هێرشە فاشیستەکانی زیاد کرد؟
لەم کاتەدا دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەهەژێت و بە زۆر لەسەر پێ ماوەتەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەردەوامیدان و پاراستنی دەسەڵاتەکەی بەکار دەهێنێت. لە ڕێگەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر هێزە دیموکراتەکان و گەلی کورد دەستی بە پلانی نوێ کردووە. خۆی لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ڤایرۆسەکە لە تورکیا هەبوو بەڵام قبوڵ نەدەکرا، دەیانوت کە بۆ ئێمە دەرفەتێکی نوێ دروست دەکات. وتیان کە لە ڕووی ئابوریەوە سوودێکی زۆرمان پێدەگەیەنێت. وەک ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن ئەوانەوە دروست کرابێت و وەک ئەوەی بەکاری بێنین دروست بووە.
تاکە دەوڵەت کە ڤایرۆسی کۆرۆنای لەدژی کۆمەڵگا وەک شەڕی بەکاریهێنا، پلانی بۆ داڕشت و جێبەجێی کرد، تورکیایە. بەو شێوەیە جووڵانەوە کە ژمارەی قوربانیان ڤایرۆسی کۆرۆناش هەموو ڕۆژێک بە پلان ئاشکرا دەکران. لە چوارچێوەی ئەم پلانەدا وەزیری تەندروستی هەموو ڕۆژێک دەردەکەوێتە بەردەم میدیاکان، یان لە رێگەی تویتەرەوە شەڕی دەروونی بەڕێوەدەبات. خۆی لەبەرئەوەی لە مێژە ئەم دەسەڵاتە دەستی بە شەڕی دەروونی و تایبەت کردووە، بۆیەش بەڕێوەبەردنی ئەم شەڕە بۆ ئەوان سەخت و قوڕس نەبوو. هەروەها شەڕی تایبەتی بە ڕێ و رێبازی جیاوازتر جێبەجێ کرد.
لە زۆر وڵاتی جیهان لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هێزە سیاسیەکان هەوڵ دەدەن خۆیان بە بەشەکانی کۆمەڵگا لە دەرەوەی خۆمان بگەیەنن و ئاڵۆزی سیاسی کەم بکەن، بەڵام دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە پێچەوانەوە کردی. زیاتر دژایەتی قوڵکردەوە. لەدژی بەشەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە دەرەوەی خۆی زیاتر وەک دوژمن جووڵایەوە. سەرکوتکردنی هەموو ئۆپۆزسیۆن و سەروەری سیستمی خۆی لەسەر کۆمەڵگا سەپاند. بێگۆمان لێرەدا دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە خاوەن ئامانجێکی وایە کە دەیەوێت سیستمی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە تەواوەی بگۆڕێت. بۆ ئەو ئامانجانەش هێرشی کردە سەر هێزەکانی دیموکراسی و کوردان کە گەلی کورد دینامیکترین بەشی ناو کۆمەڵگان. وڵامی پرسیاری 'هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە لەم قۆناغەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بۆچی هێرشە فاشیتەکانی زیاتر کردووە' لە ناو ئەم ڕاستیەدایە. سەرسوڕمانی هەندێک لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە بەرانبەر ئەم دۆخە، بەهۆی تێنەگەیشتنە لە کارەکتەری ئەم دەسەڵاتە.
لە بابەتی زیادبوونی هێرشە دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەدا و هاویشتنی هەنگاوەکان بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتەکەیدا، ڕۆڵی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانیش گەورەیە کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری شەڕی دەرووونی سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەک ' شاردنەوەی بەرد و بەڕەڵاکردنی سەگ'ی لەقەڵەمداوە. حسابێکی وایکرد کە ئۆپۆزسیۆن بێکاریگەر دەکات و لە باخچەیەکی بێ دڕکدا تەمەنی دەسەڵاتی خۆی درێژ دەکات. ئۆپۆزسیۆنیش خۆی لە کاریگەری شەڕی دەروونی سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕزگار نەکرد. وەک ئەوەی هیپنۆتیزم کرابێت. لەبەرئەوەی کارەکتەری دەسەڵاتیان شینەکردەوە و لێی تێنەگەیشتن، هەڵەیان کرد کە بە هەندێک قسە دەتوانن لەدژی دەسەڵات کاری ئۆپۆزسیۆن بکەن. تا ئێستاش ئەو هەڵە و لاوازیە بەردەوامە.
ئامانجی سەرەکی ئەم شەڕە دەروونیە، گەلی کوردە. لەبەرئەوە کورد لە تورکیا هێزێ سەرەکی دیموکراسیە. قوڕسترین باری بەرخۆدان لەدژی فاشیزم لەسەر شانی کوردە. کورد بە بەرخۆدان و تێکۆشانیان لە بەرانبەر جێبەجێکردنی ئامانجە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە رێگری سەرەکیە. لەبەر ئەمەش بۆ رێگریکردن لە تێکۆشانی گەلی کورد بە هەموو شێوازێک دەجوولێنەوە. هێرشی سەرەتا لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دامەزراندنی قەیومەکان بوو لە شارەوانیەکانی کوردستان. لە کوردستان پیشتریش بە توندی دەستوەردان لە چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان وەردرا. ئێستاش ئەو هێرشانەیان ئاساییکردەوە و وەک کردەوەیەکی ڕەوا لەقەڵەم دەدەن. بە بیانوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگا نادەن کە مرۆڤەکان کۆببنەوە. وەک ئەوەی لە نسێبین بینرا، بە توندی هێرشیان کردە سەر دوو منداڵ. لەبەرئەوەی فەرمانێکی بەو شێوەیە بەوان درابوو. ئەوەش وەک کاریگەری دەروونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کۆمەڵگا دەکات.
سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردە سەردەمی قڕکردنی کورد
لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئۆپەڕاسیۆنی دەروونی لەدژی کۆمەڵگا، کۆمەڵگایان بێکاریگەر و بێجووڵە هێشتەوە. قۆناغی تێپەڕبوونی ئاسایی وەک یاسایی و ڕەواکردنی ئەم دۆخە بەکارهێنا. لە کاتی ئاساییبووندا، کارگە و دەزگاکانی دەوڵەت کار دەکەن، دادوەری، پۆلیس و سەرباز بەردەوامی بە هێرشەکانیان دەدەن، بەڵام رێگا نادرێت ٢ کەس بێنە لای یەکتری! مەبەستیان لە سەردەمی ئاساییبوون بێدەنگردنی کۆمەڵگا و مرۆڤەکانە. ئەم قۆناغە پارچەیەکە لە چەرخی سیستمی داگیرکەر. ئەمەش ئاساییبوونی ژیانە، دەبێتە سەردەمی ئاساییکردنی سیستمی سەردانەواندن لە بەرانبەر دیکتاتۆری فاشیست. هەوڵ دەدات ژیانی کۆمەڵگا و سیاسی دیکتاتۆرە فاشیستەکان سەردەست ببێت. بە ناوی ئاساییبوونی سیستم، دەیانەوێت بە قبوڵکردنی بدەن و بیکەن بە سیستمێکی هەمیشەیی.
سەرەتا کورد و هێزە دیموکراتەکان هەموویان پێویستە لە کاریگەری شەڕی دەروونی و لاوازی ڕزگاریان ببێت و بە زودترین کات بە سەفەربەری و چالاکی لەدژی فاشیزم دەست بە تێکۆشان بکەن. رێوشوێن لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێش ئەم رێکخستنە و تێکۆشان ئاستەنگە. پێویستە وەک ئاستەنگی نەبینرێت. خەمساردی لە بەرانبەر فاشیزم، جموجووڵ بە پێی ئامانجی شەڕی دەروونی بە واتای قبوڵکردنی مردنە. واتای ئەمەش بۆ کورد ئەوەیە کە ستاتۆی خۆی بباتە سەر چەقۆی قڕکردن. ئایا ئەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەزار جار بکوژتر نییە؟
سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ قڕکردنی کورد گۆڕاوە. پێویستە هەموو کوردێک ئەمە ببینێت و لە خەوی لاوازی هەستێت و لە بێهەڵوێستی ڕزگاری ببێت. هەموو کۆڵان، گەڕەک و کارگاکان پێویستە بۆ گۆڕەپانی رێکخستنبوون و چالاکی بگۆڕێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا لە ئاستێکدا کە نەبینراوە بۆ ئامێرێکی هێرشی دەروونی گۆڕاوە. تێکچوون لەبەرانبەر هێرشی دەروونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا قبوڵناکرێت. داگیرکەری قڕکەر وەک مادەی هوشبەر، فحوش بە هەموو شێوەیەکی نەخۆشی و خراپی بۆ ئامێرێکی شەڕی دەروونی لەدژی گەلی کورد گۆڕاوە. ڤایرۆسی کۆرۆناش لەو چوارچێوەیەدا بۆ ئامێرێک گۆڕاوە. لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بە زانابوون هەوڵدانێک لە کوردستان نەکراوە، چاوی خۆیان بەرانبەر بە هەبوونی ئەم ڤایرۆسە گرت و بە زانابوون بۆ ئامێرێکی شەڕی تایبەت گۆڕاوە. ئەو کاتە ئێمە خۆمان بە پێی بارودۆخەکە رێکبخەینەوە و بە چالاکی و ڕێکخستنبوون خۆمان لە شەڕی دەروونی و تایبەتی داگیرکەری و قڕکردن ڕزگار بکەن، بە تێکۆشان وڵامی هێرشە قڕکەرەکان بدەینەوە و سەری خۆمان بەرامبەر چەقۆی قڕکردن دانەنەوێنین.
سەرچاوە: یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
ف.ق