ڤیدیۆى چالاکیى گەریلا لە دژى 'یەکەى شاراوەى' سوپاى تورکیا بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکییەکى گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە ٣١ى ئایاردا لە دۆڵى عەلی درێژ لە سیدەکان لە دژى یەکەى شاراوەى سوپاى تورکیا ئەنجامیان داوە.

گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکییەکى گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە ٣١ى ئایاردا لە دۆڵى عەلی درێژ لە سیدەکان لە دژى یەکەى شاراوەى سوپاى تورکیا ئەنجامیان داوە.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) رایگەیاند، هێزەکانى گەریلا رۆژی ٣١ى ئایار / ١٠ى جۆزەردان لە دۆڵی عەلی درێژ لە ناوچەى سیدەکان چاودێریى 'یەکەى شاراوەی' سوپاى تورکیایان کردووە و دواتر لێیان داون.

گەریلا تیڤى ڤیدیۆى ئەو چالاکییەى بڵاوکردەوە. لە ڤیدیۆیەکەدا ئەوە دەبینرێت، کە گەریلا سەربازەکان گەمارۆ دەدەن و دواتر هێرش دەکەنە سەریان.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە راشیگەیاندبوو، لەو چالاکییەدا ٥ سەرباز کوژراون و دەستیش بەسەر چەندین کەرەستە و کەلوپەلی سەربازیدا گیراوە.

 

ر.م