کاروانى تێکۆشانەکەى لە مێردینەوە دەستیپێکرد و بە گەڕانەوە بۆ مێردین گەیاندییە لوتکە

کاروانی گەریلایەتی ڕۆبین میدیات (پەریهان ئاکان) لە مێردینەوە دەستیپێکرد. لە بادینان، زاگرۆس، جیلۆ و چارچەلا هەتا گابار بەردەوام بوو و لە مێردین کۆتایی هات.

پەریهان ئاکان، بەناوەکەی خۆی لەناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەناوی ڕۆبین میدیات ٢٤ی ئازاری ١٩٩٠ / ٤ی خاکەلێوە لە ناوچەی میدیاتی مێردین لەدایکبوو. ڕۆبین میدیات لەگەڵ ٣ خوشک و ٤ برایدا گەورە بوو. کۆلێژی بەشی وەرزشی لە زانکۆی دیجلە تەواو کرد و بووە وەرزشوانێکی پرۆفیشناڵ و لێهاتوو و پیشەیی. لە نیسانی ٢٠١٣دا بڕیاریدا پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە بکات و لە مێردینەوە چووە ڕیزەکانی پەکەکە.

ماراسۆنی کورتی ژیانی لە بادینان، زاگرۆس، ئاڤاشین، جیلۆ، چارچەلا و بۆتان بە خێرایی تێپەڕی. ڕۆبین میدیات یەکێک لە یاریزانە گەنجەکانی شۆڕش بوو. دوای ئەوەی لە بادینانەوە ڕووی کردە گابار سوور بوو لەسەر ئەوەی بچێتە مێردین و لەوێ درێژە بە تێکۆشانی گەریلایی بدات. تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٧، لە ناوچەی شەمرەخی مێردین لەگەڵ ڕووبار قۆسەر، ڤیان گاپ، خەمگین سیابەند، دەستان ئامێد و عەگید ئامەد شەهید بوون.

ڕۆبین میدیات پێش بەرێککەوتنى بۆ مێردین باسی خۆی و قۆناغی پەیوەندیکردنی خۆی بە پەکەکەوە کرد و وتی: "لە ساڵی ١٩٩٠ەوە ئێمە پەکەکەمان دەناسی. لە ساڵی ١٩٩٣ کچە مامەکەم پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردبوو. گەریلاش سەرنجی ئێمەی ڕادەکێشا.

بە پەیوەندیکردن و بەشداریکردن لە ریزی گەریلا دا مرۆڤ دەتوانێت بژیت

لەگەڵ ئەوەی کەمێک درەنگ پەیوەندیم بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد و دەمگوت، من پارتی دەناسم، بەڵام پەیوەندیکردن و بەشداریکردن و بینینی هەندێک جیاواز بوو. جوانیی سروشت و یەکبوونی گەریلا لەگەڵ سروشت تەنیا بە بەشداربوون لە ریزەکانى گەریلادا مرۆڤ دەتوانێت ببینێت و بژیێت. مرۆڤەکان دوای ئەوەی بەشدار دەبن بە شێوەیەکی زۆر قووڵتر بایەخ بە سروشت، گەریلایی و هەڤاڵێتی دەدەن.

هاوڕێیەتی بە فەلسفەی ڕێبەرایەتی

هاوڕێیەتی لە چیا کاتێک بە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی دەکرێت، ئەوا ئەو کاتە هەستی زۆر جیاواز دروست دەبن. ئەو تایبەتەمەندییە خراپانەی کە ئێمە وەکو میرات لە سیستمی باڵادەستیى پیاو بۆمان ماوەتەوە، تەنها بەو فەلسەفەیە دەتوانرێت لەناو ببرێت. ژیانی پەکەکە و چیا، ژیانێکی زۆر جوانە، بە شێوەیەک کە لە خەیاڵی مرۆڤەکانیش تێپەڕ دەکات.

زۆر حەزدەکەم بچمە مێردین

ویست و تامەزرۆیى هەر گەریلایەک چوونە بۆ باکوری کوردستان. لە چوارچێوەی پارێزنامەی ئیمراڵیى ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و لەسەر بنەمای پاراستنی ڕەوا و خۆپاراستن، ئێمە بووینە خاوەن تێگەیشتنی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی، من لەسەر خۆپاراستن لەلایەن ئایدیۆلۆژییەوە خۆم پەروەردە کرد، زۆر دڵم پێوە بوو کە بچمە مێردین. بەڵام لە هەرێمى گابار ئەرکدار کرام. بەڵام زۆر حەزم دەکرد بڕۆم بۆ مێردین.

جێ و واری فەرماندە عەگیدە

گابار بۆ ئێمە زۆر گرنگ و جیاوازە، جێ و واری عەگیدی فەرماندەیە. کاتێک ناوی هەرێمی گابار دێتەسەر زاران هەستی جیاواز لە رۆح و دەرووین مرۆڤەکاندا دروست دەبێت. مرۆڤ دڵگەرم و دڵگەش دەبێت. من زۆر بە جۆش و دڵخۆشم.

بۆ تێکشکاندنی هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی تورک و پاراستنی گەلی خۆمان بەڕێکەوتین، ئامانجی من لە چوون بۆ باکوری کوردستان ئەوەیە کە ببمە وەڵامێک بۆ قۆناغەکە، بە تێکەڵبوونێکی زۆر بەشداریکردنى زۆر بەهێزتر هەوڵ دەدەم ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەم".

ر.م