کامپی مەخمور لە ژێر بۆردومان و گەمارۆدا ئامێزی تووشبوانی ئۆتیزمە

لەگەڵ ئەوەی کامپی مەخمور لە هەلو مەرجی ئاوارەیی، گوشار سیاسی و گەمارۆی توندی پەدەکەدایە، بەڵام هاووڵاتییانی ئەو کامپە لە هەوڵەکانیان ماندوو نابن. کۆمەڵگەی ئەو کامپە نەخۆشەکانی دۆستن درۆم و ئۆتیزم دەگرنە خۆ و ناوندنەی تایبەتیان بۆ دەکەنەوە.

کامپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کامپێکی پەنابەرانی هاوڵاتییانی باکوری کوردستانە و لە ساڵی ١٩٩٨ لە قەزای مەخمور کراوەتەوە. لە ئیستادا لە ژیر گەمارۆی قورسی پەدەکە دایە و هاووڵاتییانی ئەو کامپە لەبەر کەمیی کار، سەرچاوەی ئابووری و گوشارە سیاسییەکانی سەریان ژیانێکی سەخت بەرێوە دەبەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتییانی ئەو کامپە هیچ کاتیک بێ هێوا نەبوون  و هەمـیشە لە پێناو ژیانیکی شایستە و وڵاتێکی ئازاد لە هەوڵدان ماندوو نابن. لەگەڵ ئەوەی لەناو کامپی مەخمور هاوسەنگیی ڕەگەزی لە نێوان کۆمەڵگا بە شێوازێکی ئاشکرا درکی پێ دەکرێت، بەڵام ئەو هاوڵاتییانەشیان  لە بیر نەکردووە کە نەخۆشیی "ئۆتیزم و دۆستن درۆم"یان هەیە و بە پەروردەی تایبەت بەشدارییان لە کۆمەڵگا و ژیان دا پێدەکەن.

ناوەندی ‌هیوا یەکیکە لەو ناوەندانە فێرگەیەکی تایبەتە بۆ ئەو هاووڵاتییانە، کە ڕووبەڕووی نەخۆشیی ئۆتیزم و دۆستن درۆم بوونەتەوە و ئەو ناوەندە لە ناو کامپەکەدا کراوەتەوە. گروپێک لە گەنجانی ئەو کامپە بە شێوازیکی خۆبەخشانە ئەو ناوەندانە بەڕێوە دەبەن، کە ٢٧ خوێندکاریان هەیە. لەگەڵ کەمیی پێدوایستی و نەبوونی و نەبوونی کەلوپەلی پێوست، بەڵام مامۆستایانی ئەو کامپە بە خۆشەویستییەکی گەورەوە لە هەوڵی فیرکردنی خوێندکاران و فراونکردنی ناوەندەکەیاندان.

میدیا کایە بەڕێوبەری ئەو ناوەندە ڕایگەیاند: دوو ساڵ پێش ئیستا لە کۆنفراسی تەندروستیی کامپەکەدا بڕیارمان دا ناوەندێک بکەینەوە بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە تووشی نەخۆشیی ئۆتیزم و دۆستن درۆم بوونەتەوە بە شیوازیکی تایبەت لە ناوەندەکەدا پەروردە بکرین و راهێنانیان پێ بکرێت تاوەکو بەشداری لە ژیانی ناو کۆمەڵگادا بکەن و پەراوێز نەخرێن.

میدایا کایە ئاماژەی بەوەشدا خوێندەگەکەیان لە ئیستادا ٢٧ خوێندکاری تووشبووی بە نەخۆشیی ئۆتیزم و دۆستن درۆم تێدایە و سوود لە ناوەندی ‌هیوا وەردەگرن. لە هەفتەیکدا چوار ڕۆژ بەشدار دەبن  لە وانەکانی ئەو ناوەندەدا.

 بەڕێوەبەری ئەو خوێندگایە وتی: لە سەرەتادا هیچمان نەبوو بە کارتۆن و دار پێداویستییەکانی فێرکردنی خوێندکارانمان دابین دەکرد، تەواوی ئەو مامۆستایانەی کە لە ناوەندەکە وانە دەڵینەوە بە شێوازیکی دڵسۆزانە و خۆبەخشانە وانەکان دەڵێنەوە.

بەرێوبەری ئەوە ناوندەی وتیشی: ئەو کەسانەی هەڵگری ئەو جۆرە نەخۆشییانەن کێشە ئەوەیان هیە زوو شتەکان لە بیر دەکەن. ئێمە یەک بە یەک پێیانەوە خەریک دەبین و ئەوەش کارێکی گرانە، بەڵام ئێمە دڵخۆشین لەگەڵ خوێندکارکەنمان و هەست بە ئاسوودەیی دەکەین، کە هاوکاریی ئەو مرۆڤانە دەکەین بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆمەڵگادا بکەن و فێر ببن.

لە کۆتایدا بەڕێوەبەری ئەوە ناوەندە داوایکرد، ئەو کەسانەى منداڵەکانیان نەخۆشیی ئۆتیزم یاخود دۆستن درۆمیان هەیە هاوکارییان بکەن و بە شدارییان پێ بکەن لە ناوەندەکەیان بۆ ئەوە سوودمەند بن. هەروەها داواشیان کرد، هەرکەسیک توانای هەبێت بە گوێرەی پێوست بۆ دابنینکردنی پێداویستییەکانی ئەو ناوەندە هاوکارییان بکات.

ژ.ت