کرێکارێک لە کاتی کارکردن‌دا گیانی لەدەست دا
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی كرێكاران له قه‌زای كۆیه‌ی باشووری كوردستان گه‌نجێكی كرێكار له كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ست دا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی كرێكاران له قه‌زای كۆیه‌ی باشووری كوردستان گه‌نجێكی كرێكار له كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ست دا.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممه (۱‌ی ئایار) لە قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگه‌ی هەولێر گەنجێکی كرێكار بە ناوی پێرس سەفین عوسمان لە کاتی کارکردن‌دا گیانی لە دەست دا.
ئەو گەنجە لە کاتی کارکردن‌دا دیواری خانوویەک بەسەریدا ڕووخاوه و گیانی لەدەست داوه. ڕاگه‌یه‌نرا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە كراوه.
ساڵانە چەندین کرێکار لە باشووری کوردستان لە کاتی کارکردن‌دا گیان لە دەست دەدەن.
s.m