کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە بەردەوامە
ئەمڕۆ شەمە ٩ی ئایار چوار کوڵبەر لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیران کوژران و بریندارکران.
ئەمڕۆ شەمە ٩ی ئایار چوار کوڵبەر لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیران کوژران و بریندارکران.
ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەمە ٩ی ئایار کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی کەیوان کوسری بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنوری چۆمان گیانی لەدەستدا.
کەیوان کوسری خێزانداربوو و باوکی دوو منداڵە.
هەر ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی ئێران لە هەرێمی سنوری 'بلە سور سفلی' هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک کۆڵبەر.
لە ئەنجامی تەقە راستەوخۆی ڕژێمدا کۆڵبەرێکی بە ناوی لقمان چارگوشە شەهید بوو و دوو کوڵبەری تر بە ناوەکانی مەنسور چارگوشە و مەیسەم محەمەدیش برینداربوون.
ف.ق