کوژرانی دوو هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین
لە شارۆچکەی ماوەت بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
لە شارۆچکەی ماوەت بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویان کردەوە: پاش نیوەڕۆی دوێنێ، لە شارۆچکەی ماوەت-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دوو هاوڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵ و ٣٥ ساڵ گیانیان لەدەستدا.
جێگای ئاماژەیە کە ناوچە سنووریەکانی نێوان ڕؤژهەڵات و باشووری کوردستان بڕە لە مین-ی چێنراوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، کە دوای نزیک بە ٣٠ ساڵ هێشتا ئەو ناوچانە پاک نەکراونەتەوە و هەرڕۆژە قوربانی لێ دەکەوێتەوە.
ک- ش