کۆمیتەی خەباتی شەهیدانی پەکەکە، یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە
کۆمیتەی خەباتی شەهیدانی پەکەکە، لە کەسایەتی محمد قەرەسونگور و ئیراهیم بیلگین کە لە ٢ی ئایاری ١٩٨٢ دا شەهید بوون، گشت شەهیدانی ئەم مانگەی بەبیر هێنایەوە.
کۆمیتەی خەباتی شەهیدانی پەکەکە، لە کەسایەتی محمد قەرەسونگور و ئیراهیم بیلگین کە لە ٢ی ئایاری ١٩٨٢ دا شەهید بوون، گشت شەهیدانی ئەم مانگەی بەبیر هێنایەوە.
کۆمیتەی خەباتی شەهیدانی پەکەکە لە بارەی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان لە مانگی ئایاردا، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد:"سەرەتا لە کەسایەتی هاوڕێیانمان محمد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین کە لە ٢ی مانگی ئایاری ١٩٨٢ دا لە ئەنجامی خیانەت و پلانگێریەک کە داگیرکەران هەمیشە دەیانەوێت لە ناو کۆمەڵگای کوردستاندا بچەسپێنن و ئەمەش بووەتە برینێک کە هەمیشە خوێنی لێدێت، شەهید بوون، هەموو شەهیدە مەزنەکانی مانگی ئایار بە رێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە. ئێمە رایدەگەیێنین کە یادکردنەوەی ئەوان، لە سەر بناغەی سەرکەوتن و لێپرسینەوە لەگەڵ داگیرکەران و هاوکارانیان دەبێت."
کۆمیتەی خەباتی شەهیدان هاوکات رایگەیاند، تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە رەنج و ماندووبوونی ٤٠ ساڵ گەیشتووەتە ئەمرۆژە و وتی:"بزوتەوەی ئازادی کوردستان بە دەستکەوتەکانی، کە بە خوێنی ٤٠ هەزار شەهید بەدی هاتووە، ئەمڕۆ لە جیهاندا وەکو دێرینترین بزوتنەوەی گەریلا تێدەکۆشێت، بۆیە پەکەکە پارتی شەهیدانە."
کۆمیتەی شەهیدان هاوکات رایگەیاند، لە سەرتاسەری کوردستان تێکۆشانێکی بێوێنە بەڕێوە دەچێت و وتی:"لێپرسینەوە لە هەر دڵۆپێکی خوێنی شەهیدانمان کراوە و بێگومان تۆڵەشیان دەسەندرێتەوە. لە هەر بستێکی خاکی کوردستان خوێنی یەکێک لە هەڤاڵانمان رژاوە و بەردەوامیش بە خوێنی خۆیان داری ئازادی ئاو دەدەن. لەسەر بناغەی راستی خوێنی شەهیدان، هەر وڵامێک بدرێتەوە، رێگای ژیانی ئازادیشمان رۆناکتر دەبێتەوە. رێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەموو تێکۆشانەکەیان بە پێی ئەم راستیە بەڕێوە دەبەن. بۆیە ئەوەی بزوتنەوەی پەکەکە، دەکات بە پەکەکە، راستیی ئەو شەهیدانەیە کە دەدرێن."
کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە بەردەوامی راگەیێندراوەکەدا تیشکی خستە سەر هەڵوەشانەوەی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە و وتی:"حکومەتە فاشیستەکەی ئاکەپە/مەهەپە لە لاوازترین کاتی دەسەڵاتیدایە. رژێمی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە کە لە دوژمنایەتیکردندا هیچ سنوورێک ناناسێت، لە دەرەوەی پێوانەکان و لە دژی مرۆڤایەتی دەجوڵێتەوە. لە هیچ شوێنێکی جیهان نموونەیەکی وەکو دەوڵەتی تورک بوونی نیە. ئەگەر مرۆڤ یاساکانی شەڕ لەبەرچاو بگرێت، لە دژی ئەو کەسانەی کۆچیان کردووە، هەرچەندە دوژمنیش بن، لە دژی تەرم و گۆڕستانەکان هیچ بێڕێزیەک ئەنجام نادات. بەڵام کاتێک بابەتەکە دێتە سەر تێکۆشانی ئازادی کوردستان و لە بەرامبەریشی رژێمێکی فاشیستی وەکو ئاکەپە/مەهەپە بوونی هەبێت، بە داخەوە هەموو شێوازێکی کردەوەی بێئەخڵاقی و دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت."
کۆمیتەی شەهیدان راشیگەیاند، شێواندنی گۆڕستانی شەهیدانی ئێلح، چەولیک، وان و گەڤەرە و سڕینەوەی ناوی شەهیدان لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپەوە، بەرچاوترین نموونەی ئەو کردەوانەیە و وتی:"دەبێت خانەوادەکان و گەلە وڵاتپاریزەکەمان ئەوە باش بزانن کە رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە تێکۆشانی ئازادی شەهیدانمان زۆر دەترسێت کە بە گیانی خۆیان بونیادیان ناوە، بۆیە هێرشەکانی چڕ کردووەتەوە. هاوکات هێرشەکردنە سەر گۆڕستانەکان و تەرمی شەهیدەکانمان، ئەوە ئاشکرا دەکات کە دوژمن تا چەند لاواز و کەوتووە."
کۆمیتەی خەباتی شەهیدانی پەکەکە لە بەردەوامی راگەیێندراوەکەیدا وتی: "گەلی وڵاتپارێز و هاوڕێ بەنرخەکان، ئەوان خۆیان لە بەرامبەر تەرمەکانیش ناگرتنەوە. شێواندنی گۆڕستانەکان کە بە رەنج و ماندووبوونێکی زۆری گەلەکەمان دروست کراون، جێگای قبوڵکردن نیە. بێڕێزیکردن لە بەرامبەر گۆڕستانی شەهیدان و تەرمی شەهیدەکانمان، بێڕێزیە لە بەرامبەر مرۆڤایەتی. بۆیە دەوترێت خاوەنداریکردن لە شەهیدان، خاوەنداریکردنە لە مرۆڤایەتی. رێگریکردن لە شێواندنی گۆڕستانی شەهیدان، رزگارکردنی شکۆی مرۆڤایەتیە. لەبەر ئەوەی ئاڵای ژیانی ئازاد-ی شەهیدان وەکو میراس بۆمان ماوەتەوە، بێگومان دەبێت لێپرسینەوە لەم دوژمنە بکرێت، ئێمە رێگا نادەین دەستدرێژی بکرێتە سەر پیرۆزیەکانمان.
ئێمە وەکو کۆمیتەی خەباتی شەهیدانی پەکەکە رایدەگەیێنین، شێواندنی گۆڕستانی شەهیدان و گۆڕی هەڤاڵە شەهیدەکانمان، قبوڵ ناکرێت، لێپرسینەوە لەم کردەوانە دەکەین. خاوەنداری لە هاوڕێ و رۆلەکانمان ئەرکی سەرەکی گەلە وڵاتپارێزەکەمانە. دەبێت گەلەکەمان لە دەوری گۆڕستان و گۆڕی شەهیدان ببێت بە یەک و خاوەنداری لێبکات. ئەگەر بتوانین بۆ بیرەوەریی شەهیدەکانمان ببین بە یەک و پشتیوانی یەکدی بین، دەتوانین ئەم کردەوە دڕندانانەی دوژمن بوەستێنین و وڵاتێکی ئازاد بونیاد بنێین.
هەڵوێست و خۆڕاگری خانەوادەی هاوڕێمان عەگید ئیپەک کە تەرمەکەی بە رێگای پۆستەوە نێردرایەوە بۆ خانەوادەکەی، هەروەها چالاکی دایکە بە نرخەکەمان لە بەرامبەر شێواندنی گۆڕی سەڤدا سەرینیەلی کچی، زۆر بەنرخە. دەبێت چالاکیەکەی دایکی هاکیفە سەرینیال بە تەنیا بەجێ نەهێلرێت. ئەوەی رژێمی فاشیست لێی دەترسێت هێزی گەلە. بۆیە دەبێت لە هەموو کاتێک زیاتر، ئەمڕۆ پشتیوانی هەبێت و ئەو تێکۆشانەی شەهیدەکانمان بە گیانی خۆیان بونیادیان ناوە، گەورە بکرێت. دەبێت خانەوادەی شەهیدەکانمان لە هەموو کات زیاتر خاوەنداری لە رۆڵەکانیان بکەن.
ئێمە وەکو کۆمیتەی خەباتی شەهیدان جەخت دەکەینەوە کە خاوەنداری لەو نرخانەی بزوتنەوەی ئازادیی بونیادنا، ئەرکێکی سەرەکیە. جارێکی دیکە لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی ئایاردا، هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازای، بە رێز و حورمەتەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنی بەرفراوانکردنی تێکۆشان دووپات دەکەینەوە."
ز.ش