لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵگای جوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان- کەجەرە، شه‌هید جەمشید مەلەك بەیگی ناسراو به "هێرش کارزان"ی وه‌ک قاره‌مانێکی هه‌میشه زیندوو بەبیر هێناوەتەوە، کە لە ١٨-٥-٢٠٠٦دا شەهیدبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئه‌م مانگه له تێکۆشانی گه‌لی کوردا به مانگی شه‌هیدان ده‌ناسرێت، له‌م مانگه‌دایە کە یه‌که‌م پێشه‌نگه‌کان سووربونیان له‌سه‌ر تێکۆ‌شان له پێناو ئازادی‌دا به خوێنیان نه‌خشاندوه، شه‌هید جەمشید مەلەك-یش وه‌ک قاره‌مانێکی هه‌میشه زیندوو و نه‌سره‌وتە له‌م مانگەدا چووه‌تە ڕیزی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادییه‌وه.
کۆمەڵگای جوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان، شه‌هید هێرش وه‌ک گەنجێکی قاره‌مان و پێشه‌نگی تێکۆشانی ئازادی لە قەڵەم داوە و ڕاشیگەیاندووە: جێگەی خۆیەتی جوانانی کورد بە رۆحی شه‌هید هێرش کارزان و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی‌دا لەم بارودۆخەدا خاوەن هەڵویستی شۆڕشگێری بن و وه‌ک پیشه‌نگی ئه‌م تێکۆشانه ئەرکی خۆیان بە جێ بێنن و هه‌وڵدانیان بۆ گه‌یشتن به ئازادی چڕتربکه‌نه‌وە، ئه‌وه‌ی له ئێستادا لە هه‌مووشت پێویستترە مه‌زنترکردنی تێکۆشانە، که به به‌شداریکردن له شۆڕشی ئازادی کوردستاندا بەدیدێت و وەک تۆڵهەڵدانی شەهیدانی ئازادی دەمان گێنێتە سەرکەوتن.